تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەرز
فریزوو٬(باک.) پێستس لەسی مرۆیە٬ کە هەڵقراچابێ لە گەرمان یا لە سەرمان.
هەرزان
خۆڕایی٬ بادی هەوا٬ (باک.) ئەرزان._ ی: نرخی دەخڵ و چتی دی هاتنە خووارەوە. هاتنەخووارەوەی نرخ.
هەرزاڵ
(هەو.) هەرزەڵ. (ڕەوا.٬ خۆ.) ئەستەرک٬ (باک.) ئەرزێڵ٬ (کە.) شووقەلەت٬ هەرزاڵه٬ کوولین٬ پیرک٬ ستەرک٬ ستێرک٬ هەرزێڵ: تەختی دارە بۆ لەسەر نوستن. کەپرۆکەیەکە لە ناو ماڵاندا دەیکەن و چتمەکی لەسەر دادەنێن٬ تەختەیەکە بۆزاد و دانەوێڵە دروست دەکرێ.
هەرزاڵەیی
هۆزێکی کوردە.
هەرزن
(کە.) ئەرزن٬ گارس٬ گاڵ٬ چووار جوورە. (1.) هەرزنەتاڵە: گاڵە (دەبێ بۆ بدرێ ئەوجا لە ئاشی بکرێ) (2.) هەرزنەگەوره: (خۆ.) دەرە. (3.) (شا.) هەرزنە گێلۆش٬ (4.) هەرزنە مێنە.
هەرزنە مێ نە (شا.)
(کۆ.) خۆژە٬ (شا.) هەرزنە مێ یینە٬ هەرزنێکە باش و خۆش و شیرین و وردە.
هەرزنە گەورە
جوورێکە لە چوار جوورەکانی هەرزن.
هەرزنەگێلۆش (شا.)
یەکێکە لەچوار جوورەکانی هەرزن.
هەرزۆن (هەورا.)
هەرزۆک
چروێکە ئاژاڵان گەڵانیان خواردبێ یا هەر پێیەوە نەمابێ.
هەرزیل(باک.)
هەرزال٬ تەختی نوستنییە لە دارییە.
هەرزە
هەرچی و پەرچی٬ دلسڤک٬ وەینەک٬ جیوەلەک٬ (باک.) گرزە٬ بەتژڤ٬ کەسێکە قسەی پڕوپووچ بکات٬ لەوجڕ٬ لەوچە٬ سووک٬ بڵح٬ خوێڕی.
هەرزەل (هەو.)
هەرزەکار (هەل.)
گەنج٬ لاو٬ جحێڵ٬ خووت٬ داوێن پیس٬ بەترەڤ._ ی: جحێڵی ٬ لاوی.
هەرزەگەڕ
ئاوارە٬ چەرخچی٬ ڕاتوول٬ گاڤ قەلیش.
هەرزەڵە
تاڵە٬ هەرزانی تاڵ و گیایەکەشیەتی. (هەو.) هەرزاڵ٬ وکەپر.
هەرزەیی
بێ شەرمی٬ بێ ئابڕوویی٬ سووکی٬ بڵحب٬ دلسڤکاهی٬ ساتوولی٬ حیزەبخۆیی.
کاهەرزانی
(هەورا.): هەنجیری ڕەشی زل
کەڵەهەرز
کاتی تێبەربوونی بەرانە کێوییه٬ کە نێرەکانیان وەکوو شێتیان لێدێت.