تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەلە(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی درێژو لوول و ڕاست ڕاوەستێ نەشۆڕ بێ و نەقیت. ئەم ووشەیە لەگەڵ هەموو نیشانەکانیان بەکار دەبرێ، کە هەیانبێ تەنها لەگەڵ(کووڕ)و (کەڕە)ی نەبێ
بەلەبەش(هەر)
بزنێکە گوێی ڕاست و لوول ڕاوەستێ و لەشی ڕەش و نێوچاوانی سپییە
بەلەتاڵەبۆر(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی ڕاست و درێژو لوول و ڕاوەستێ و چەند جغزێکی ڕەش یا سووری لە ڕووی دابێ و لەشی بۆربێ
بەلەتاڵەسۆر بەڵەک(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی درێژو لوول و ڕاست ڕاوەستی و چەند جغزێکی ڕەش یا سووری لە ڕوویدا بێ و لەشی سوور بێ و چەند پەڵەیەکی سپی لە لەشیدا بێ
بەلەتاڵەشین بۆر(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی ڕاست و درێژو لوول ڕاوەستن و چەند جغزێکی شین و سووری لە ڕووبێ و لەشی بۆر بێ
بەلەتاڵەشین ڕەش(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی ڕاست و درێژو لوول ڕاوەستن و چەند جغزێکی شین و سووری لە ڕووی بێ و لەشی سوور بێ
بەلەتاڵەشینی سپی(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی ڕاست و درێژو لوول ڕاوەستن و چەند جغزێکی شین و سووری لە ڕووی بێ و لەشی سپی
بەلەتاڵەڕەش بەڵەک(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی درێژو لوول و ڕاست ڕاوەستن و چەند جغزێکی شین یا سووری لە ڕووی بێ و لەشی ڕەش و پەڵەی سپی لە لەشیدا بێ و سەری ڕەشبێ
بەلەتەبەش بەڵەک(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی قیت و لوول و ڕاست و درێژ ڕاوەستن، سەرو ملی نوختەنوختەی سوور یا ڕەشی پێوەبێ و لەشی سپی بێ و پەڵەی ڕەش یا سووری لە لەشیدا بێ
بەلەتەبەش(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی درێژو لوول و ڕاست ڕاوەستن لەشی سپی بێ و نوخته نوختەی ڕەش یا سووری پێوە بێ
بەلەتەی بەڵەک(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی درێژو لوول و ڕاست ڕاوەستن و سەرو هەموو لەشی سپی بێ و پەڵەی لە لەشیدا بێ
بەلەتەی(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی درێژو لوول و ڕاست ڕاوەستن و سەرو لەشی تەواو سپی بێ
بەلەسپی(هەر)
بزنێکە گووێی ڕاست و درێژ ڕاوەستن و لەش و سەری سپی بن
بەلەسۆر(هەر)
بزنێکە گووێیەکانی ڕاست و لوول ڕاوەستن و لەش و سەری سوور بێ
بەلەسۆربەش(هەر)
بزنێکە گووێی ڕاست و لوول بێ و لەشی سوورو نێوچاوانی سپی بێ
بەلەسەرڕەش(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی ڕاست و لوول و درێژ ڕاوەستن، سەرو ملی ڕەش و سپی بێ
بەلەسەرڕەشبەڵەک(هەر)
مەڕێکە گووێی درێژو لوول و ڕاست ڕاوەستێ سەری ڕەش و لەشی سپی بێ بەڵان پەڵەی ڕەشی لە لەشیدا بێ
بەلەشین بۆربەڵەک(هەر)
مەڕێکە گووێی درێژو لوول و ڕاست بێ سەر گووێی شین و لەشی بۆربێ و پەڵەی لە لەشیدا بێ
بەلەشین بەش(هەر)
بزنێکە گووێیەکانی ڕاست و لوول بن لەشی شین و نێوچاوانی سپی بێ
بەلەشین سۆربەڵەک(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی درێژو لوول و ڕاستبێ سەری گووێی شین و لەشی سوور بێ و پەڵەی لە لەشیدا بێ
هەروا
هەرئاوا.
ئەرۆ، هەرۆ(باک)
مرازی بانگ کردنە بۆ نێرینانە
ئەرێ. هەرێ(باک)
مرازی بانگ کردنەو بۆ ژنانە
بێ هەرمان(هەورا)
دەم هەراش
بەدەم ، دەمەوەر، سازندە، زماندار، زماندرێژ. –ی:زارگەرمی، سازندەیی
هەرئادەن٬ هەرئادەن
(هەورا.): هەرئەودە
هەرئیسە
هەرئێستا
هەرا
گۆبەند٬ هات و هاوار٬ غەوغا٬ خەلپه٬ غەلبه٬ قڕڕە٬ چەقه٬ چەقەچەق٬ هۆریا٬ کێشه٬ گاشه٬ خرسجر٬ پشێوی٬ دەنگەدەنگ٬ هەڵڵا. (باک.): بلخاخ٬ شەڕوشۆڕ٬ قریشتە. –بەرپاکردن: قەوماندن. –داگیرساندن: هەرادامەزراندن. – هەڵگیرساندن
هەراس
ترس٬ ساف٬ وەرەزکردن. –لێ هەڵگرتن: ئاسودەیی لێ هەڵگرتن
هەراسان
بێزار٬ جاڕس٬ وەرەز٬ کەوەڕێ٬ -کردن: جاڕسکردن٬ دانزلین
هەراسە
وانێک. وانەک٬ هین
هەراش
بەتەمەن یا قەڵافەت و بەژن گەورە. بۆدار٬ گیا٬ منداڵ٬ جووچکە و گوێلک و بەرخ و کاریلان بە کاردەبرێ٬ کە گەورە بوبن دەڵێن: هەراش بووە. (باک.): فەراژی . بۆر. ستر
هەراش ئاوس
ئاوسێکی ئاشکرایە
هەرافتن
(کە.باک.): تێکچوون٬ ڕووخان٬ تەپین
هەرامە
هین٬ وانەک٬ وانێک٬ واک٬ گۆرین٬ کابرا٬ ئەوک٬ جاییێ٬ جوامێر٬ جوانمێر
هەراندن
شکان٬ وردکردن.
هەراهەرا
دەنگەدەنگ. گوڕڕە٬ قریشت و هۆڕ٬ کێشەکێش٬ غەڵبەغەڵب. گاڵەگاڵ. قڕەقڕ. های وهوو٬ بلخبلخ٬ قاوەقاو٬ غەوغا٬ رمین٬ شەرقین٬ چەقەچەق
هەراو
(ڕەوا.): جوورە گیایەکە ئاژاڵ بیخوا پێی دەمرێ چونکو لەناوبەری گیایەکەدا کرمێکی کوژندە هەیە
هەراوهوریا
هەراهەرا٬ قیڕەقیڕ٬ چەقەچەق٬ چڕەوه٬ زییل٬ کێشەکێش٬ بلخاخ٬ شەڕوشۆڕ٬ بگرە و بەردە٬ دەنگ٬ بەردەقە
هەراوکێشە