تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەتک
هتک٬ کەتن٬ ئەتک٬ (کە.) ئەرتک. بەپەندبردن. –کردن: ئابڕووبردن
هەتک کەر
ئابڕووبەر
هەتکاندن
(باک.): (هەورا.): تک کردن٬ بەپەندبردن٬ ئابڕووبردن
هەتکین
(باک.): ئەتک کران
هەتڵە
تار٬ ئاواره٬ گوم٬ بزر٬ هەترە٬ ئاوارەبوونی باڵندان و مرۆ لە جێگای خۆیان لەترسان. ڕێگام- کردووە. –بوون: گوم و ئاوارە بوون
هەتۆڵ مەتۆڵ
جوورە یارییەکی منداڵانە
هەتیم
(هەو.): هەتیو٬ سێوی
هەتیو
سێوی ٬ ول٬ هێتیو٬ هەتی
هەتیوباز
هەتیوچە
هێتیوچه٬ هەتمچە
هەتیوگێ
قونگێ
هەتیوی
هەتیوێتی٬ سێوێتی
هەتیوێتی
هەتەد
هەتادوایی
هەتەر
(کە.هەو.): ڕکو٬ کار٬ دیتن٬ چاوی-ی لێ ناکا: چاوی کاری لێ ناکا. هەتا چاو – بکات: هەتا چاو ببینی. (کە.هەو.): لەسەر ڕۆیشتن٬ ڕک٬ ڕکه٬ پرس درێژ کردن٬ بنار٬ هەڤرک٬ پێ داگرتن ٬ لەسەر ڕۆیین٬ لبەردان٬ ڕەک٬ نۆ
هەتەرێ
ووتەیەکە لە نەورۆزدا دەکوترێ بە واتای ئەی ئاگر
هەتەرێ و مەتەرێ
لە میتۆلۆژیای کوردیدا ناوی دوو فریشتە _(ئازەر و میهر)یە
هەتەق
هاها٬ لەکاتی باوەڕنەکردندا یا گەمە پێکردندا بە کاردەبرێ
هەتەڵ
مەتەڵ٬ (هەو.): مەیل
چەتری هەتاوی