تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جوواهێر
گەوهەر، نێوی ئافرەتانە
جڕداهێشتن
زڕتکێشان بەزار
جیقدەرهێنان
هەناو دەرهێنان لە ئەنجامی خستنە بەر قورساییەوە
جێگەهێشتن
جەختهێنان
دووجاران پشمین بە شووێنی یەکتریدا لە کاتی ئاخۆتن یا بڕیارو ڕاڕەوێکیدا، کە بەفەڕو پیرۆزی دەزانن
جەهێڵ
جحێڵ، گەنج، تازە پێگەیشتوو._ی: جحێڵی، گەنجی، لاوی.
خووزهێنانەوە
وێکها تنەوەی برینی ئەندامی درەختان
خووێنهەڵهێنانەوە
دارابەهێڤێ
(باک.): دارەبادام
دانهێڕ
(باد.):گەنمەکوتاو
دانهێڕک
(گەر.):دانەوێڵە٬ (باد.): بڕوێش٬ گەنمەکوتاو
داهێزان
(کۆ.):داهێزران٬ سست بوونەوەی مرۆ. شل بوونەوەی هەویر.
داهێزاندن
داهێزراندن٬ لەش-: لەش داهێزران
داهێزران
سست و خاوبوونەوەی مرۆ٬ (کۆ.): داهێزان٬ لەش قورس بوون و تێکچوونی بەۆی نەخۆشییەوە٬ شل بوونەوە و ئاو دانەوەی هەویر لە بەر زۆرمانەوەی: هەویرەکە داهێزراوە و نانی لێ نایێت
داهێزراندن
داهێزراو
لەشگران٬ خاو وسست
داهێزیان
داهێزران٬ داچوون٬ شل بوونەوەی هەویر و ئاودانەوەی بە جۆرێ نەکرێ بە نان
داهێشتن
ڕۆهێشتن٬ داهێڵان٬ شۆڕکردنەوەی چت٬ داکێشان. (هەورا.): ئاسەهنەرەی ٬ خۆ-: داهەلیان. شۆڕکردنەوە٬ دادێران. درێژ بوون و ڕەق بوونی هەرامەی ئەسپ و گووێدرێژانە
داهێنان
ڕەخساندن٬ ئافەریدکردن٬ (باک.):بەردەباری کردن. هەڵبەستن. هەڵنان. ڕۆچوواندن٬ تەپاندن٬ داتەپاندن. –ی پرچ و کاکۆڵ : شانە کردن. لەتکردنی دار بە مشار. – بۆ هەور و بەفر و بارانە٬ واتە: هەورێکی زۆر و سەخت و سامدار پەیدابوون. ڕامکردنی گیاندار بە تایبەتی چارەوێ و ووڵاخ بۆ سوواری و بارەبەری و جووت. داپاچینی دارودرەخت٬ لەتکردنی بە مشار لەسەر باری درێژی