تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



داهێنان
ڕەخساندن٬ ئافەریدکردن٬ (باک.):بەردەباری کردن. هەڵبەستن. هەڵنان. ڕۆچوواندن٬ تەپاندن٬ داتەپاندن. –ی پرچ و کاکۆڵ : شانە کردن. لەتکردنی دار بە مشار. – بۆ هەور و بەفر و بارانە٬ واتە: هەورێکی زۆر و سەخت و سامدار پەیدابوون. ڕامکردنی گیاندار بە تایبەتی چارەوێ و ووڵاخ بۆ سوواری و بارەبەری و جووت. داپاچینی دارودرەخت٬ لەتکردنی بە مشار لەسەر باری درێژی
داهێنانەوە
خووارکردنەوە٬ چەماندنەوە٬ کووڕکردنەوە٬ کۆمکردنەوە٬ چۆماندنەوە٬ فساندن٬ قەوچاندنەوە٬ قیچاندنەوە٬ داتەپاندنەوە. –ی پرچ: دووبارە شانەکردنەوە. بۆ هەور و باران و بەفر و واتە: دووبارە سەر هەڵدانەوەی هەور و بارانە یا بەفر
داهێنەر
دۆزەرەوە٬ ڤەداندەر٬ چەمێنەر٬ چەمێنەوە٬ داهێنەر. (باک.):بەردەبار
داڵدەهێنان
پەنابردنی یەکێک بۆ کەسێکی تر
دوهێنی
(باک.):دووێنێ
دوواهێنان
کۆتایی پێدان،تەواو کردن، بڕینەوە
دووایی پێهێنان
دڵهێنانەجێ
دەرهێنان
دەرهانین،(ڕۆژ.)دەرهاوردن،دەرێنان،دەرانین،دەرفرتاندن، (باک.)بەرهسکردن،جەلیاندن،هێنانەدەر،ئاولەچاڵاو-:هەڵێنجان،هێلکە-: هێلکەدەرهاووردن،زانین،پەی پێ بردن،سەرلێ دەرچوون،سەرلێ دەرکردن.
دەرهێنراو
چتێکە کە لە چتێکی تر هێنرابێتە دەرێ.
دەست داهێنان
دانەواندن،سەرشۆڕکردن.(زاخ.)تەشت،ئامان.ژێ بوون (باک.):دەست لێ بەردان،لێک جووێ بوونەوە.ژێ کن بوون:بێ تووانابوون.کرن(باک.):دەستیاری،هاوکاری،ژی کشاندن: دەست لێ کشانەوە.لەبنابڕین.جە.بەرشیەی(هەورا.)
دەست پێداهێنان
داماڵین بەدەستی.تێخستن:دەست پێداکردن.
دەمهەڵهێنانەوە
مەبەس لە خۆ ئامادە کردنی مرۆڤە بۆ ئاخۆتن
زۆربۆهێنان
تەنگەتاوکردنی گیاندار
سماق دەرهێنان
مەبەس لە ئازاردانی زورە بە یەکێک.
سەرداهێنان
شانە کردنی تووکی سەر
سەردەرهێنان
سەردەرهاووردن
قسە بەسەر قسە داهێنانەوە
قسە دەرهێنان
قسە دەرهاووردن٬ دەرهێنانی قسەیەکی پەنهانی لە یەکێک بە فێڵ