تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هێنگ(شکا.)
هەنگی و ڵاخان.
هێنەر
فێرکار٬ مامۆستا.
هەرەس هێنان
وێک هێنان
گەیاندنە یەکتری٬ پێک گەیاندن. (باک.): گهاندنە هەڤ.(کە.): پاتەکردن. خو-: کروژم هەڵاتن٬ خۆ کرووژم هەلیان٬ پەلکین
چەکەرە هێنان
کۆتایی هێنان
دووایی پێهێنان٬ قەداندن
ئاوهێناندنەوە
وەرسیاندن، لە کاتی جووتبوونێدا
ئەوهێندە
بڕوانە: ئەو هەندە
بهێنە
بێنە، بێرانە، (هەورا) باوەرۆ
بەئاگاهێنان
بێدارکردن، بێدارکردنەوە، ووشیارکردنەوە
بەرهەمهێنان
پێگەیاندن و هێنانە ناوی چتێک، بەرووبۆدان، بەخێوکردن، ڕەنێوهێنان، بۆ گیان لەبەران
بەگیرهێنان
دەستگیرکردن. زۆر هێنان بۆ گیاندارێک و تەنگاو کردنی
تێوەرهێنان
ئامێز لە چتێکەوە وەرهێنان، تێوەرێنان
تێڕاهێنان
بەسبوون، تێربوون، تێهەڵاتن
جیقدەرهێنان
هەناو دەرهێنان لە ئەنجامی خستنە بەر قورساییەوە
جەختهێنان
دووجاران پشمین بە شووێنی یەکتریدا لە کاتی ئاخۆتن یا بڕیارو ڕاڕەوێکیدا، کە بەفەڕو پیرۆزی دەزانن
خووزهێنانەوە
وێکها تنەوەی برینی ئەندامی درەختان
خووێنهەڵهێنانەوە
داهێنان
ڕەخساندن٬ ئافەریدکردن٬ (باک.):بەردەباری کردن. هەڵبەستن. هەڵنان. ڕۆچوواندن٬ تەپاندن٬ داتەپاندن. –ی پرچ و کاکۆڵ : شانە کردن. لەتکردنی دار بە مشار. – بۆ هەور و بەفر و بارانە٬ واتە: هەورێکی زۆر و سەخت و سامدار پەیدابوون. ڕامکردنی گیاندار بە تایبەتی چارەوێ و ووڵاخ بۆ سوواری و بارەبەری و جووت. داپاچینی دارودرەخت٬ لەتکردنی بە مشار لەسەر باری درێژی
داهێنانەوە
خووارکردنەوە٬ چەماندنەوە٬ کووڕکردنەوە٬ کۆمکردنەوە٬ چۆماندنەوە٬ فساندن٬ قەوچاندنەوە٬ قیچاندنەوە٬ داتەپاندنەوە. –ی پرچ: دووبارە شانەکردنەوە. بۆ هەور و باران و بەفر و واتە: دووبارە سەر هەڵدانەوەی هەور و بارانە یا بەفر
داهێنەر
دۆزەرەوە٬ ڤەداندەر٬ چەمێنەر٬ چەمێنەوە٬ داهێنەر. (باک.):بەردەبار
داڵدەهێنان
پەنابردنی یەکێک بۆ کەسێکی تر
دوهێنی
(باک.):دووێنێ
دوواهێنان
کۆتایی پێدان،تەواو کردن، بڕینەوە