تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هێنا
ئەندێشە٬ یاد٬ وەبیرهاتنەوە.
ئاوەڕەش هێنانەوە
بۆ کەسێک بەکار دەبرێ، کە هەمیشە هەر دەنگوباسی ناخۆش و شوم و پڕنەگبەتی بێنی
بەجێ هێنان
بە جێگە هاووردنی نووێژو ئیتر، پێکهێنان، ئەنجامدان، بەجێ هانین، جێ بەجێ کردنی کارو بارێک. بە جێگە هاووردنی پەیمان و کارو باری تر
دووایی هێنان
پایان پێ دان، قوتکردن، قەداندن،بڕینەوەی چتێک، کۆتایی پێدان، تەواو بوون
دڵ بەجێ هێنان
فەڕاهەم هێنان
پێکهێنانی چتێک
قسە هێنان
قسە ی یەکێکی بۆ یەکێکی تر هێنان
هێنان
هانین٬ ئانین٬ (هەورا.) ئاردەی٬ ئاوردەی (دەر٬. فە.) هاوردن. (باک.) ئینان٬ ئاوردن.ـــ ە خوار: داگرتن.ـــ ە بەربار: خستنە ژێردەست.ـــ ە دەست: وەدەست خستن.ـــ ە پێش: پێشکێش کردن .ـــ ە پێش چاو: بەچاو دادانەوە٬ ڕامان٬ بهێنە: باورە٬ بێنە٬ بێرە٬ بێرانە.ـــ ەبەر: هێنانەبەردەست.
هێناندن
هێنان٬ ئیناندن.
هێنانەخوار
ئانینە خوار٬ میچکاندن.
هێنانەدی
وەدی هێنان٬ ئانینەجی٬ وێک هێنانەوە: ئانێنە هەڤ. بە ـــ بە: بەرگرتنی دارانی بەری.
هێنانەوە
ئانینڤە.
هەرەس هێنان
وێک هێنان
گەیاندنە یەکتری٬ پێک گەیاندن. (باک.): گهاندنە هەڤ.(کە.): پاتەکردن. خو-: کروژم هەڵاتن٬ خۆ کرووژم هەلیان٬ پەلکین
چەکەرە هێنان
کۆتایی هێنان
دووایی پێهێنان٬ قەداندن
ئاوهێناندنەوە
وەرسیاندن، لە کاتی جووتبوونێدا
بەئاگاهێنان
بێدارکردن، بێدارکردنەوە، ووشیارکردنەوە
بەرهەمهێنان
پێگەیاندن و هێنانە ناوی چتێک، بەرووبۆدان، بەخێوکردن، ڕەنێوهێنان، بۆ گیان لەبەران
بەگیرهێنان
دەستگیرکردن. زۆر هێنان بۆ گیاندارێک و تەنگاو کردنی
تێوەرهێنان
ئامێز لە چتێکەوە وەرهێنان، تێوەرێنان
تێڕاهێنان
بەسبوون، تێربوون، تێهەڵاتن
جیقدەرهێنان
هەناو دەرهێنان لە ئەنجامی خستنە بەر قورساییەوە
جەختهێنان
دووجاران پشمین بە شووێنی یەکتریدا لە کاتی ئاخۆتن یا بڕیارو ڕاڕەوێکیدا، کە بەفەڕو پیرۆزی دەزانن
خووزهێنانەوە
وێکها تنەوەی برینی ئەندامی درەختان
خووێنهەڵهێنانەوە
داهێنان
ڕەخساندن٬ ئافەریدکردن٬ (باک.):بەردەباری کردن. هەڵبەستن. هەڵنان. ڕۆچوواندن٬ تەپاندن٬ داتەپاندن. –ی پرچ و کاکۆڵ : شانە کردن. لەتکردنی دار بە مشار. – بۆ هەور و بەفر و بارانە٬ واتە: هەورێکی زۆر و سەخت و سامدار پەیدابوون. ڕامکردنی گیاندار بە تایبەتی چارەوێ و ووڵاخ بۆ سوواری و بارەبەری و جووت. داپاچینی دارودرەخت٬ لەتکردنی بە مشار لەسەر باری درێژی
داهێنانەوە
خووارکردنەوە٬ چەماندنەوە٬ کووڕکردنەوە٬ کۆمکردنەوە٬ چۆماندنەوە٬ فساندن٬ قەوچاندنەوە٬ قیچاندنەوە٬ داتەپاندنەوە. –ی پرچ: دووبارە شانەکردنەوە. بۆ هەور و باران و بەفر و واتە: دووبارە سەر هەڵدانەوەی هەور و بارانە یا بەفر
داڵدەهێنان
پەنابردنی یەکێک بۆ کەسێکی تر
دوواهێنان
کۆتایی پێدان،تەواو کردن، بڕینەوە
دووایی پێهێنان
دڵهێنانەجێ
دەرهێنان
دەرهانین،(ڕۆژ.)دەرهاوردن،دەرێنان،دەرانین،دەرفرتاندن، (باک.)بەرهسکردن،جەلیاندن،هێنانەدەر،ئاولەچاڵاو-:هەڵێنجان،هێلکە-: هێلکەدەرهاووردن،زانین،پەی پێ بردن،سەرلێ دەرچوون،سەرلێ دەرکردن.
دەست داهێنان
دانەواندن،سەرشۆڕکردن.(زاخ.)تەشت،ئامان.ژێ بوون (باک.):دەست لێ بەردان،لێک جووێ بوونەوە.ژێ کن بوون:بێ تووانابوون.کرن(باک.):دەستیاری،هاوکاری،ژی کشاندن: دەست لێ کشانەوە.لەبنابڕین.جە.بەرشیەی(هەورا.)