تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەجێ هێشتن
واز لێ هێنان، بەلاوەنان، لێگەڕان، وازهاووردن، بوواردن، دەڤ ژێ بەردان، دوواخستنی چتێک و جووێ بوونەوەی لیی
هێشتن
هێلان٬ ڕێگادان٬ ڕێ پێدان . نە ـــ : قەدەخەکردن٬ بەربەستکردن. بەجێ ـــ : لێگەڕان٬ واز لێهێنان٬ مارزۆ.
هێشتنەوە
بەجێ هێشتن٬ وەدوادان٬ پاشەکەوت کردن.
بانگهێشتن
گازکردن، چڕین، بانگێشتن._ کردن: بۆ شایی و زەماوەند و یا بۆ نانخوواردن یا بۆ دیدەنی خوازتنی کەسێک، (باک) ڤەخووەندن
جاڕ ڕاهێشتن
جاڕدان، بانگەوازکردن
جڕداهێشتن
زڕتکێشان بەزار
جێهێشتن
جێگەهێشتن
داهێشتن
ڕۆهێشتن٬ داهێڵان٬ شۆڕکردنەوەی چت٬ داکێشان. (هەورا.): ئاسەهنەرەی ٬ خۆ-: داهەلیان. شۆڕکردنەوە٬ دادێران. درێژ بوون و ڕەق بوونی هەرامەی ئەسپ و گووێدرێژانە
دەسداهێشتن
نەهێشتن
بەربڕیینەوە٬ پێش گرتن٬ پەکخستن٬ بەر هەڵست کردن
ڕاهێشتن
بانگ- : بانگ دان، جاڕدان. تڕکەندن، زرت کێشان، ڕۆهیشتن و درێژبوونی چووی یەکسم و گوێدرێژ و ئیتر. ڕایەڵکردن، ڕاچاندنی ڕیس و گوریس. ئامادەکردنی منداڵی ساوا بۆ میز و گوو کردن