تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هاودەنگ
ئاودەنگ٬ هاواڵ٬ هەڤدەنگ٬ ئاواڵ٬ ڕێک کەوتوو. –ی: ئاودەنگی٬ هاواڵ
هاوردن
(هەمبە.دەر.): هێنان
هاوزا
هاوزێ٬ ئاوزێ٬ هاوشان٬ هاوزە
هاوزاوا
هاوزمان
هامرامان٬ هەڤزمان. –ی: هامرامانی٬ هەڤزمانی
هاوزگە
هاوزێ
(هەورا.): هاوزه٬ هاوتەمەن٬ هاوشان٬ بەزا
هاوزە
(هەورا.): هاوشان٬ هاوزێ٬ هاوزا
هاوس
هاوسا
(هەورا.): هاوساڵ٬ (کە.): هاوسێ٬ دەراوسێ
هاوساڵ
(هەورا.): هاوسا٬ هاوتەمەن
هاوسوێند
هاوسێ
دراوسێ٬ دەراوسێ. –یەتی: هاوسێتی٬ هاوسێیی٬ ئامسایی
هاوسەر
خێزان٬ هاوخەر٬ هاوسەنیر٬ ژن و مێرد بۆ یەکتری دەتوانن بە کارببەن٬ ئاواڵی ژنان
هاوسەرکەم
ئاوسەرەکەم. بڕوانە: هەژار. –ی: ئاوسەرکەمی
هاوسەری
ژن ومێردایەتی٬ خێزاندارێتی٬ هاوسەرێتی. بۆ-دەست دان: مارەیی لێک هاتن٬ پێک شیان٬ لێک دروست بوون
هاوسەنگ
لە کێشاندا بەرامبەر. لە کارو کردەوەدا چوون یەک
هاوسەنگێتی
بڕوانە: هاوسەنگ
هاوسەنیر
هاوشار
خۆوڵات. –ی: هایشاری٬ هاووڵاتی٬ خۆوڵاتی٬ هەمشاری