تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەهاربەن
بەهاربەند(موک)
تارمەی پێش پەنجەران، سەرگیر حەوشێکە ئاخوڕی تێدا هەڵبەسترابێ و ووڵاخی تێدا ببەسترێتەوە لە هاویناندا
بەهاروو
دەغڵی بەهارێ، (باک) بهارە، (ڕەوا) بەهاری، جوورە گەنمێکە لە سەرەتای بەهارێدا دەچێنرێ نانی خۆش و خوواردنی سووکە
بەهاری
بەهاروو. جلکی بەهاری: بەرگی بەهارێیە. بەرهەمەکانی بەهارێ
بەهارە
بەستەیەکە لە گۆرانییەکانی سابڵاخ. بەهاروو
بەهارەکانی
بوهارەکانی، هانەدرۆزنە، کووێرەکانی، بووارەکانی، وەهارەکێنی، (هەورا) بێڵوو، دەهنگابە
داشەهارە
تاقە داشێکە دەمێنێتەوە بەدەست یەکێک لە یاری کەرەکانی دامەوە و لە ڕاستە دەتوانێ بە هەموو لایەکی بجووڵێ.
قەندەهاری
قەندرای٬ جوورە گەنمێکی باشە بۆ نان لە حومەیرەی سپیترە و دەنک ووردی بە پێزه٬ گەنم سێ جوورە: سابربەگی٬ یخەدادڕای٬ سۆرکەڵە
نەهارزگ
(کە.): خەفەتبار٬ ڕقدار
وەهارکێنی
گوهارتن (باک.)
گوارە٬ گۆرین.
گوهارتۆ (باک.)
ئاهار
شۆیەکە بەشتی تەنراوەوە بێ، ئاش._دان: شۆدان، ئاش ماڵی
بهار(باک)
بەهار
سێ مانگە لە نێوانی کەژی زستان و هاوینێدایه و پیرۆزترین جەژنەی کوردان، کە نەورۆزە لە یەکەمین ڕۆژی مانگی یەکەمین بەهارێدا دەست پێدەکات، بهار، بوهار، بووار، (هەورا) وەهار، جەژنی گووڵان، گوڵهێنەر، گیانپەروەر. جوورە هەڵپەڕینێکیشە. نێوی ئافرەتانە
جهار(باک)
توورەکەی ئالیکی ووڵاخان، (باک) جهوەر
دهار
(باک.):قوللە، بڵندایی
دەمهار
دەمهەراش. –ی: دەمهەراشی
زهار
(باک.): زەهار
سەگهار
سەگی هار
شهار (باک.)
کۆمای تاتەبەردان.
قەهار
(ئەردە.): بەفرێکی زۆر. (ئەردە.): وێران٬ خاپوور
مەهار
لمبۆز٬ جلەو٬ کون لە کەپوو کردن و بەن یا چتێکی تێ هەڵکێشان
نەهار
(ڕۆژ.کە.): خەفەت٬ داخ٬ ڕق
نەووەهار
(هەورا.): نەوبەهار
هیچهار(باک.)
بیباری سوور.
هەمیشەبەهار
گۆڵێکی نارنجی و زەردی هەیە٬ هەمیشە سەوزە٬ لە هەموو چاخێکدا گوڵی هەیە.
هەوجهار(باک.)
بیبەری سوور.
وەهار
(کە.هەورا.): بەهار
پەنزەهار
پەشۆکار، شێواو، پەشێواو، تێکچوو لەبەر زۆری خەم و پەرۆشی
چهار(باک)
چووار، 4
ژینهار
بە هەموو چتێک بە کاردەبرێ٬ کە مایەی سەخڵەتی و ئازاری ئادەمیزاد بێ