تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خووەشهاتن
(باک.): بە خێر هاتن. خووەشهاتی بەخێر هاتی
خۆش لێ نەهاتن
خۆش لێهاتن
پەسندکردن ، پێخۆش بوون ، ئارەزووکردن
خەواهاتن
(ئەردە.) : وەئا گاتن ، بێداربوونەوە
داهاتن
لەنووێوە پەیدا بوون٬ لەنەبووەوە ڕوودان٬ پەیدابوون. سەرهەڵدان٬ بوونە باوی چتێک٬ تازەهاتن٬ ڕۆچوون٬ تەپین٬ -ی سەربان و ئیتر. –ی دار و چتی ڕاست: خوواربوونەوە٬ چەمان٬ کووڕبوونەوە. ڕاهاتن٬ هۆگربوون٬ ڕام بوون. هاتنەخووار. دوو پارچەبوونی دار بە مشار. شانەکرانی موو و زوڵف و کاکۆڵ. ڕووت بوونی دارودرەخت بەهۆی داباچینی لقەکانیەوە. فێربوونی چارەوێ و ووڵاخ بۆ سوواری و بارەبەری و جووتکردن
دایق دەرهاتن
(ئەردە.): چارە گرتن٬ ئێخە گرتن
دڵ بەیەکاهاتن
دڵ تێکهەڵاتن، دڵ هەڵشیویان
دڵدەرهاتن
دڵفڕین
دڵپیاکههاتن
دڵ پێکداهاتن ، دل تێکهەڵاتن
دیلهاتن
ڕاستهاتن،دروستهاتن،دیتران
دەرهاتن
سەردەرهێنان بۆشینایی،گیان دەرهاتن،کۆتایی بە ژیاندان . ی گیان:کێشران،هەڵکەکران،کنیان.هەڵاتن و دەرکەوتنی مانگ و ڕۆژ ئەستێرە،کێشیان،دەرکێشیان،بۆتیروخەنجەروئیتر.هاتنەدەرەوە،دەرکەوتن، دەرهاتنی چتێکی لەنێوچدەکی تر،گاسنەکەلەلای ئاسنگرەکەدەرهات واتە تەواو بوو،پووختەبوون،پێگەیشتنی چتێک،لەجێچوونی ئەندامێکی لەش، -ی گیا و دار:سەوزبوون.
دەرەقەتهاتن
لەڕاو دەرهاتن٬ باشار کردن٬ چارە کردن
دەم بەیەکاهاتن
زارپێکداهاتن، ژاوەژاوکردن
دەم پێکهاتن
زارلێک نران، زمان بە ستران و زار نەکرانەوە لەترسان یا لە برسان
دەماردەرهاتن
دەمهاتن بەیەکار
دەم هاتن بە یەکدا
دەمهاتن بەیەکدا
زار وێک هاتن و قووچان