تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شڤانشتەغلینەک (باک.)
شووان هەڵخەڵەتێنه.
شکاتپەنەکریا (هەورا.)
پاڕاوه، دادخوازراو.
شکاندنەوە
دووباره پارچەکردن، قرچەشکێن کردن. بەزاندنەوە. شکاندنی لکی داروبار و گەڵا لێکردنەوەیان، گەڵا لێکردنەوەی تووتن کاتێکی، کە زەرد دەبێ. منداڵ فیرەکارکردن، کە تۆزێ خۆت گرت. ـ ی چا: ڕۆکردنی هێندێ لە چای تازه لێنراو و تێکردنەوەی بۆ سەرەو خوواربوون و دەم کێشانی.
شکانەوە
بێ کەیف و خەفەتباربوون.
شکۆفیانەوە (ئەرده.)
پشکووتن و گەشانەوەی خونچەگوڵ، گەشبوونەوە، پشکووتن، شادمان بوون.
شکیانەوە
شکانەوە. شل بوونەوە، خاوبوونەوه. دوواوەدان، لاوازبوون.
شکێنەر
شڵانەبادام
شڵانەکوت
(ئەرده.) قەیسی ووشک کراوه.
شڵانەی بێشەخۆشە
قەیسی هەڵووێنی.
شۆردنەوە
شۆرینەوە
شۆڕکردنەوە
ڕوهێشتن، دادانەوە، بەردانەوە، داهێشتن، دوڵکردنەوە.
شی کردنەوه
لێک جوورێ کردنەوه.
شیاربوونەوە
وشیاربوونەوه.
شیرینی خوواردنەوه
دابەشکردنی نوقڵی شیرینییه لەکاتی خووازبێنی بووکاندا.
شین بوونەوه
مەبەس لە کەسێکییه، کە لە جێگایەکی بێ و هەر هەڵنەستێ و بەجێی نەهێڵێ. لەسەرمان ـ: . دەرکەوتن و نووندنی چت لە دوورەوه بە ڕەنگی شین، ئاسمان لە دوورەوه شین دەچێتەوه.