تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



نەرمەڵانی
قەد پاڵی گرد و کێوان یا دەشتێکی بێ بەرد و نەرم
نەرمەی ڕان
شلکەی ڕان٬ نەرمەگۆشتی ڕان
نەرمەی گوێچک
بەشی خوارەوەی گوێ٬ کە نەرمە گۆشته٬ ئەو بەشە ی نەرمە گۆشتەی خوارەوەی گوێیه٬ کە ئافرەتان کونی دەکەن و گوارەی پێوەدەکەن
نەرگس
(هەورا.): کلینجکی مەڕی٬ نێرگس
نەرگسەجاڕ
نێرگستان
نەریمان
نێوی پیاوانە. (هەورا.کۆ.): زگ
نەرییت
(بابا.): شێوە٬ خوو و ڕەوشت ڕێکی. –کردن: بەسەروبەرکردن٬ (باک.): سەروبەر٬ سازکردن
نەرێ
نەرە
نەزار
نزار٬ نسار
نەزان
ناشی٬ نیازان٬ سوانەوێڵە٬ نەدان٬ (ڕەوا.) نەشکەفته٬ گەوج. – ی: نیازانی٬ (باک.): بێهایی. بە-: خۆتەن
نەزانیین
دژی زانین.شارەزا نەبوون لە شتێکدا
نەزاو
لەدایک نەبوو٬ مێیینەیەکە٬ کە منداڵی نەبووە
نەزر
لەخۆگرتن٬ نەدر
نەزم
-ی موسیقا: پەردەی مۆسیقا٬ پەردە٬ هەوای تایبەتی بەندو گۆرانیان٬ ئاهەنگ٬ چەشنی مەقامان٬ وازی٬ بڵند. –بوون. –کور
نەزم زان
پەردەناس(گۆرانی و مۆسیقا). –ی: پەردەناسی. مقام شوناس
نەزمی
-کەر:شوارۆ٬ نەزڵە. –گرتن:نەزڵەگرتن. –لێدان: بلندایی دەمار
نەزڵە
(هەورا.): شوارۆ٬ نەزم٬ شوار
نەزۆک
پیچەڵ٬ (موک.): ئەوەی کە نەزێ(منداڵی نەبێ). –ی:پیچەڵی
نەزێ
بڕوانە: نەزۆک