تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زنەیی
(کە.):ژیان، زیندوویی
زووانەبچکۆڵە
زووانەمەلیچک
(ئەردە.): تۆوی درەختی بناو
زووانەکێویلە
جوورە زوڕاتێکە
زووانەی تەرازوو
زمانەی تەرازوو
زوورانەوە
کڕووزانەوەی منداڵ
زووڕانەوە
(ڕەوا.،سوور.):گەڕانەوە،سووڕانەوە.جووڵانەوە،بزووتنەوە
زڕانەوە
دەنگدانەوەی زەنگوڵە و جام و چتی تر
زڕنەبێژ
(باک.): زوڕنالێدەر، زڕنەڤان. –ی: زڕنەڤانی، زوڕنالێدان
زڕیانەوە
(ئەردە.): زڕانەوە، زرنگانەوە، زرنگانە وەی دەنگ
زۆراندنەوە
(ڕەوا.،سوور.):جووڵاندنەوە، سووڕاندنەوە، گەڕاندنەوە
زۆرانەوە
(ڕەوا.،سوور.):جووڵانەوە، سووڕانەوە، گەڕان، گەڕانەوە
زۆروەنەکریا
(هەورا.): زۆرلێکراو
زیان پڕکردنەوە
تێهەڵهێنانەوە
زیانەخورۆ
گیاندارێکە گیاندارێکی تر بخوا یا چتێکی بخووا.بەزیان، ئازاردەر
زیانەخڕۆ
زیاندەر،زیانکار،زیانەخورۆ.-ی:زیاندان
زیتبوونەوە
ووریابوونەوەی گیاندار
زیندانەوان
بەندیخانەوان،بەندی وان،نۆبەتچی بەندییان، یاساوڵی زیندان.-ی:بەندیخانەوانی
زیندووبوونەوە
بووژانەوە،گیان وەبەرهاتنەوە،بۆگیان لەبەران و ڕووەکان
زیندووکردنەوە
بووژاندنەوە،گیان وەبەرخستنەوە،بۆتازەکردنەوەی چتی کۆنیش بە کاردەبرێ