تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەسنەقەس
(ئەردە): بەقەستی
دەسنەویەردە
(هەورا.): دەستکورت، نەدیو
دەسهاوورنەرێگە
دەسوەنەدای
(هەورا.): دەست لێدان
دەسەنەدار(ئەردە.)
خاوەندی پیاوەتی و بە خشش بێ.
دەقاقدانەوە
دووبارە بێژانەوەی دانەوێڵە بە بێژنگ بۆ ووردە لێ بڕینی . کوتانەوەی برنجی نیوەکوتراو. لێدان
دەقدانەوە
دووبارە بێژانەوەی دانەوێڵە بە بێژنگ بۆ ووردە لێ بڕینی، دووبارە کوتانەوەی برنجی نیوەکوتراو. بۆ لێدانی کەسێکیش بەکاردەبرێ، کە ئەمڕۆ نەچییە قوتابخانە دەقت دەدەمەوە
دەمدانەوە
گەشانەوەی گوڵ یا قەڵشینی میوە و هەنارە، کرانەوەی زاری برین
دەمدانەیەک
پێکدادان، پێکەوەنان، لێکنان (بۆ پەرتووک و ئیتر)
دەمنەی ئاسیاو
(جا.، ڕەوا.): پۆزگە، دۆزقە
دەمهەڵهێنانەوە
مەبەس لە خۆ ئامادە کردنی مرۆڤە بۆ ئاخۆتن
دەمچوونەکلیلە
زاربەستران لە ترسان و بە هەر هۆیەکی بێ
دەمڕاست بوونەوە
مەبەس لە تێر خوواردنی برسی و هەژارێکییە، دەوڵەمەندبوون . قسە وەسەرکەوتن
دەمگرتنەوە
زاربەستنەوە، مەبەس لە خۆ گێرانەوەیە لە خوواردن واتە بە دەستندە چتی بخوات
دەمەزەردکردنەوە
تیژکردنەوەی دەمی تیغانە بەبڕبەند لەگەڵ ئاودانەوە
دەمەونخوونکردنەوە
سەرەوژێر کردنەوەی دەفر
دەنگدانەوە
دەردەنگ، ڕازە، دەنگڤەدان، شەپۆلدانەوەی دەنگ، زرینگانەوەی دەنگ، بڵاوبوونەوەی دەنگ و باسە بە جۆرێک کە گەلێ کەس گووێی لێ بێ. گەڕانەوەی دەنگ لە ناو چیا و ئەشکەوت و گەرماو و گومپەزاندا
دەنەشە
(کە.): ددانەکانی شەنەی دەغڵان
دەڤنەرم