تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خەنەڵ
جوورە بزنکێکە تووکی سەرشانی و دەستی زەرد باو بێ وەکوو لە خەنە گیرابێ
خەنەیی
حەنایی ، ڕەنگی خەنەی ، ڤرگوول
خەوبردنەوە
بۆنژین ،نووچ بردن بە دەم خەوەوە
خەونەشوپەشو
خەونی ئاڵۆز
دابەزێنەر
ئەو کەسەیە کەسێک یا چتێکی لە پشتی ووڵاخی بێنێتە خووار
دابەشینەوە
دادانەوە
هێنانە خووارەوەی پەردە و ئیتر، شۆڕکردنەوەی هەر چتێکی بێ.-ی پێنووس:دووبارە خۆشکردنەوەی سەری پێنووسە بۆ نووسین.-ی بارانە و بەفر: مەبەس لە جاری دووەم و پتری بارینی وانە.-ی قۆڵ وداوێن: هێنانە خووارەوە، شۆڕکردنەوە
دارانەوە
بووردنەوە، بەلاداهاتن: ڕۆستەم لە پڕڕا دارایەوە
دارایانەوە(ئەردە.)
دارانەوە،داکەوتن،ڕمیان،کەوتن،داکەفتن.
داروونەدار
هەست و نیست،هەس و نیس.
دارینەوە
داقنینەوە
داقنین،دافەتان.
دامردنەوە
دامنەوکۆیی
(هەورا.): داوینی کێو
دامنەچەقان
بڕوانە:دامڵەچەقان
دامەزرێنەر
دابینکار٬ هێورانەر
دان ئاڵ بوونەوە
ددان ئاڵبوونەوە٬ سڕبوونی ددان بە هۆی چتی ترش و ئیتر
دان چوونەکلیلە
دەم چوونە کلیلە
دان چڕکردنەوە
دانانەوە
بۆ جاری دووەم و پتر دانانی چتێک لە جێگای خۆی. –ی مریشک :مریشک نانەوە لەسەر هێلکان لە کاتی کورک بوونێدا. –ی شەڕ: شەڕهەڵاییساندن. –ی داووتەپکە: نانەوەی داو و ئیتر. –ی: کاتژمێر: کۆک کردن