تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خوڕخوڕۆنەک
(باک.): پرژی گچکە
خوڕیانەوە
(ئەردە.): خوڕانەوە،خوران، ڕزان، هەڵۆڵ بوون،قەڕووڵ بوون،پووک بوون
خوڵووپانەوە
(ئەردە.):خوڵووپانن
خڕکردنەوە
کۆکردنەوە، کۆمەڵە پێ کردن، جڤاندن، وەخڕکردن
خۆبردنەپێشەوە
خۆڕەپێش خستن، خستن، خۆخۆشەویست کردن، بەکردەوە یا بەکوتنی چتێک بە پێی دڵی یەکێک
خۆخوراندنەوە
خۆخوواردنەوە
پیشخوواردنەو و ڕق خوواردنەوە. چکانەوەی چێشت لەبەر زۆرکوڵانی. شێ و درگرتنی زەوی لە کاتی ئاو خوواردنەوەدا بەجوورێکی وا ، کەووشکی تێدا نەمێنی . پێچ خوواردن ،خۆپێچدان، پێچ لە خۆدان
خۆدزینەوە
خۆگرتن، خۆپەنهانکردن، خۆشاردنەوە. گووێ گرتن لەپەنایەکدا
خۆرنەوەزان
شووێنێکی سەختە لە نێو چیایاندا، کە هەتاو نەیگرێتەوە و گیای تێدا سەوز بوو بێ و تک تک ئاوی لێ بچۆڕێتە خووارەوە، خۆرنەگەز، نسار ، نسرم، سیوەر
خۆرنەگەز
نسار، شووێنێکە لە داوێن یا بەرقەدی چیایانی بڵند ، کە خۆرنەیگرێتەوە یا کەمتر بیگرێتەوە
خۆشاردنەوە
خۆ پەنهانکردن،خۆدزینەوە. شەرمکردن، چاوشیلکانێ، فیکەکوونی،چاوشارکێ،قەرەقەرە، فیکەوەکونا(جوورە گەمەیەکە)،چاوقووچانێ، دزدزانێ، شارکەوانێ
خۆشبوونەوە
خۆشنەکەر
دیوێکی میچ (جگ) ی یە
خۆندنەوە
خۆنەسین
چۆنێتی باری خۆی و دایک و باب و کار وپیشە و پایەی خۆزانین. لاوێکە یا گەورە کچێکە تەمەنی گەیشتبێتە 14-15 ساڵی،لەوەتی خۆم ناسیوە :واتا(بلوغم)بووە
خۆنەوار
(هەورا.): خووێندەوار، سەواددار، میرزا، .-ی (هەورا.) خووێندەواری، سەوادداری
خۆنەگیر
خۆنەگر، سست، (ئەردە.) پڵپ، کێوی ،نارام، ڕەمۆک، یاخی
خۆهەڵخستنەوە
هەڵپەڕوداپەڕکردن،ڕاپەڕین