تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خانەخانە
نینەنینە،نینی نینی،لەکاتی مریشک داکردنێدابەکاردەبرێ.
خانەخراپ
ماڵخراو.
خانەخراپی
خانەخراوی.
خانەخووێ
خانەخووە،میواندار،خووێنەخووێ،مازووڤانی خاووەند ماڵ،خانەخووێگ.
خانەخووە
(باک.)خانەخووێ.
خانەخووەیی
خانەخووێیی.
خانەخوێیی
خانەدان
خانزاد،گەورەماڵ،بنەماڵە،تۆرن،کابۆش،هیر،کەسێکە لەبنەماڵهیێکی گەورەی دیاربێ.-ی:تۆرنێ،کابۆشیخانەدانی.
خانەزا
ووڵاخ یاچوارپێیەکەلە ماڵی خاوەنیدا زابێ وگەورە بوو بێ،خانەزاد.
خانەزاد
خانەدان،گەورەماڵ،خانزاد،تۆرن،کابۆش.
خانەزادی
خانەزاو
خانەشاری
دەست بەسەر.
خانەقا
خانووێکی تایبەتییە یادی خودای تێدادەکرێ،شووێن گوزەرانی شێخ وجێ نشینە کانی نەخشبەندیانە.خانگا،خانگاە،لەنگەر.
خانەقین
خان نشین.ناوی شارێکی کوردانە لە کوردستانی شارەزوورێدا.
خانەنشین
(باک.)دێمانی،کەسێکە هەمیشە لە ماڵەوە بێ ودەرنەچێ،لە کاردوورخراوەوە.
خانەوادە
بنەماڵە،بندار،مرۆڤانی،(باک.)پەرگال،خانەدان،خانەزا،خانزاد.خێزان،زار وزێخ.
خانەوادەیی
(باک.)بنداری.
خانەوخان
لەبانێکەوە بوبانێکی تر بازدان.
خانەکولانە
ووتهیێکە بۆچوونەوهی مریشکان بەکاردەبرێ بۆ کولانەکەی خۆیان،(موک.) تی تی تی تی.