تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



توندکردنەوە
قایم کردنەوەی چتی لەق. خەست کردنەوەی چتی شل
تونگخانەچی
تونگخانەچێتی
کوڵخانچێتی
تونیانەوە
توزیانەوە، کاویانەوە. تۆزانەوە
توواندنەوە
تافاندنەوە، تاویاندنەوە، تاواندنەوە، خێوراندنەوە، تۆڵاندنەوە، ماشاندن. (دەر) تێواندنەوە. (باک) بڤاشتن، بڤەشاندن
تووانەوە
(خۆ) تافانەوە. (دەر) تێوانەوە. (زەن) تاوانەوە، تاویانەوە. (دزە) خێورانەوە. تووڵانەوە. (باک) بڤەشین
تووتنەوان
کرێکارێکە تووتن بەرهەم بێنێ._ی: کاری پاسەوانی کردن و بەرهەم هێنانی تووتن
تووزاندنەوە
تووزانەوە
زوورانەوە، تەوسانەوە. تام و بۆنی بیباری سوور یان چتێکی تیژی دیکەیە، کە بگاتە چاو یا لووت یان زار دەیتۆزێنێتەوە
توڵخانەوە
فلیقانەوە، پورخانەوە
تکاندنەوە
تڵیسانەوە
تەڕبوونەوە، خووسانەوە. خووسانەوەی هێندێ چت بە هۆی تەڕبوونیەوە. مردنی کەسێک
تڵیسانەوە
تۆزاندنەوە
برژاندنەوه و سووتاندنەوەی برین یا پێست