تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بڵنەوبوون
بەرزبوونەوە. پتربوون، سەرکەوتنی بەژنی مرۆو دارو شیناییان
بڵنەوکردن
بڵێنەبێژ
بڵندبێژ، میکرۆفۆن
بۆدانەوە
بۆسۆ لێهەڵنەستان
مەبەس لە کەسێکی زۆر ڕووت و هەژارە وەکوو دەڵێن فیسارەکەس ئەوەندە ڕووتە ئاووری تێ بەردەی بۆسۆی لێ هەڵناستێ
بۆمبای سووتێنەر
بۆهەڕنەمووت
بۆنی مەشکەو دۆدانەیە، (هەورا) بۆمچەو
بۆیسانەوان(هەورا)
بیرخستنەوە
خستنەوە یادی چتێک بۆ یەکێک
بیرهاتنەوە
وەیادکەوتنەوە
بیرچوونەوە
دەرچوونی چت لەیاد بە ئێگجاری
بیرکردنەوە
بیرکەوتنەوە
هاتنەوەیاد
بیستنەوە
بەگووێ گەیشتنەوە، دووبارە شنەفتنی قسەیەک، کە لە هەر بارەیەکەوە کرابێ
بینانەوە
بینینەوە
دووبارە چاوپێکەوتنەوە. دۆزینەوەی چتی گوم بوو
بینەر
دییتەر، دیتیار، بینیار
بینەکار
بینەکەر. (باک) جوورە هەنجیرێکە
بینەکەر
ئەو کەسەیە بینەی دەکات. (باک) ئارەزوومەند._ی: بینەکردن. (باک) ئارەزوومەندی