تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



نەبانۆک
(باک.): کەسێکە نەبیینرێ٬ نادیار
نەبانی
نامۆیی٬ ناکۆکی٬ ناکۆکێتی
نەبایە
(موک.): نەبووایە
نەبزۆک
نەجولاو
نەبهیستی
(باک.): نەبیستراو٬ ئاوێزە
نەبوو
هەژار٬ دەست کورت٬ بێ سامان٬ بێ دەست٬ ڕەش و ڕووت٬ نەدار٬ لێکەوتوو. تەفروتوونا: تەرتەوەرته٬ تەرتوو توونا. نەبوون٬ لەنێوبراو. –بوون: تەفروتوونا بوون٬ تەرتەوەرتە بوون٬ تەرتو توونابوون. –کردن: تەفروتوونا کردن
نەبوون
نادارابوون٬ نەداربوون٬ مردن٬ لەنێوچوون٬ نەینی٬ قت. –ی : ناداری٬ نەداری٬ نەبوونی
نەبوویی
نەبڕ
لوول٬ لۆل٬ سوواو٬ کەرخ. تییغێکە کول بێ و چی پێ نەبڕرێ. دەسەڵاتدارێکە کاری لەبەر نەڕوا و فەرمانی سست بێ
نەبڕاوە
نەبڕران
نەپسان٬ شتێک٬ کە نەبڕدرێ
نەبۆڕ
کەسێک٬ کەبۆڕنەدرێ!
نەبییرانی
(باک.): ناسازی کە لەبەر ئاوسی بێ
نەبییرە
کوڕی نەوەیەس
نەبیینی
نەبەرد
(هەورا.): شەڕ٬ جەنگ
نەبەکار
(باک.): ژنی بەدخوو
نەبەکام
ئەو بەرە(فەرخە)یە کە ماڵات لە پێش کاتی خۆیدا بیهاوێ
نەتانین
نەتوانین٬ پێ نەکران