تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەونینە
ئەنتیکە٬ چتی زۆر کۆن٬ مرۆی کۆنەساڵ
کەونینەخانە
ئەنتیکەخانه٬ مۆزەخانە
کەوکەمانە
برینێکە لە مەڵاشوو پەیدادەبێ
کەپرەشینە
جێژنەیێکی تایبەتی جوولەکانە لە پاییزاندا کەپرێکی بە میوە و پەلکی داران دەڕازێننەوە لە هەموو ماڵێکیدا دووای جەژنەکەیان میوەکەی دەخۆن
کەپەنە
(باک.):کەپەنەک
کەڕانە
(زا.): مەردومی دەوڵەمەندی ماڵدار. کاری کەرایەتی٬ وەکوو کەرێ
کەڵانە
کەڵەوانە
گاوانە
گاڵینە
نانی هەرزنی.
گای بنە
گایەکە لەلای بنەوەی گیرەی دەخرێ ٬ دووزمان.
گدرانە(باک.)
بەرازی گێوی.
گرتیخانە
بەندیخانە٬ گرتووخانە.
گریمانە
بڵیمانە٬ لیمانە٬ گربێ زۆر لەبەن و دەزوودا.
گریژەنە (جا.)
گرێ درێژەکەی ڕیسمهیە٬ ڕیسمە٬ کێجەنە٬ سیوسیوە٬ چیوچیوە٬ پازنەی دەرگە.
گزیر خانە
گلبجانە (باک.)
گەمەیەکی منداڵانە.
گلووێنە
گولبینە٬ گولوبنە٬ (هەورا.) گوولبین٬ (خۆ.) باکێش. ــــ ئاخن: تۆپەوانە.
گلێنە
ڕەشکێنەی چاو٬کانی چاڤ٬(کە.) گلینە. (باک.)گووزەکاچاڤ.(موک.٬بابا.)کزن.(هەورا.٬باد.)گلێرەی ڕەشی نێودەخلآن٬قابێکە لە گل دروستدەکرێت. (باک.)قافێ گولا. (شا.)مەقەلێکی گڵی و گەلێک کون کونە.
گوشینە (کە.)