تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کوڵۆپانە(باک.)
سەرەژێر٬پەرش و بڵاو.
کوڵێنە
کولانە مریشک٬ کولێن.*
کوڵەبنە
قوڵەبنە٬ تێکسرماو٬ کورت و قەڵەو٬ بانۆڵە٬ گرگن٬ (ڕۆژ.) کوڵەباڵا٬ خڕپلانە.
کچانە
وەکو خوو و ڕەفتاری کچان٬ چتێکە هەر لە کچان بووەشێتەوە
کچێنە
ڕەشکێنەی چاو
کڕکڕانە
(باد.):کررۆچکە
کژەبارانە
بارانێکە لە کاتی خۆیدا ببارێ
کڵاوبنە
جوورە ڕێواسێکی گەڵا پان و قولەبنەیە (باک.): ڕبەل٬ قەڵا قینگ٬ باسکڵاوە
کڵاونە
کڵاودار٬ مریشک و پەلەوەرێکە کڵاودار بێ
کڵاوڕۆچنە
(هەورا.): کولانه٬ ڕۆچنە
کڵاوڕۆژنە
(بابا.شارە.):کولانه٬ ڕۆچنه٬ کونێکە لەسەربان دەکرێ بۆ ڕووناکی و دووکەڵ لێدەرچوونی.(بابا.شارە.) پەنجەرەیەکی گچکەیە زۆرتر لە بڵندی لە دیوار دەکرێ بۆ ڕووناکی
کۆزانە
(زا.):جوورە ترێیەکە گلووگەورەی خڕە
کۆلانە
وەکوو کۆلان٬ وەکوو بەندان٬ بەندیانه٬ وەکوو نۆکەران٬ بەندەوار. بەخششی کۆلە و نۆکەران
کۆلزووانە
(کە.):زمانەگا٬ گیایەکی بەهاری و دڕوودار و زبرە
کۆلۆزپانە
(هەورا.): گیایەکی بەهارییە گوڵێکی زەردی هەیە بە کوڵاوی بۆ ژانەزگ دەخورێ
کۆنینە
دێرین٬ دێرینه٬ چتی زۆر کۆنی مێژوویی
کۆنە
(هەورا.): کۆن٬دژی تازە.جلکی کۆن٬کووێنە٬ کەڤن٬ پرتال٬ پرتۆڵ٬ ڕندۆڵ٬ تیتۆڵ٬ پرتۆکار٬ پرتک٬پڕوپیتال٬پڕتۆک٬ چتێکی ڕەشە لە پێستی حەیوان دروست دەکرێ و خۆشیش دەکرێ بۆ ئاو تێدا خوواردنەوە. (لو.):ئاگردان
کۆنە پیاو
پیر٬ پیرەمێرد٬ پیاوێکە لە نێوانی جحێڵی و پیری دابێ و ژنی نەمابێ
کۆپانە
(کە.):ئەو نەختە تووکەیە کە بە سەر پشتی بەرخانیە وە دێڵنەوە.(کە.):قیتایی سەر پشتی ووشترانه٬ دووگی سەر پشتی ووشترانە
کۆپلانە
(باک.): سەرەوەژێر یا پەرت کردن