تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کاردوومارانە
جوورە کاردووێکە ناخورێ
کاردووکوڕانە
جوورە کاردووێکە
کاردیەڕیخنە
جوورێکە لە چەشنەکانی کاردووان دەخورێ و بۆ ڕەوانیش باشە.
کاروانە
پەلەوورێکە لە وێنەی مراوییه٬ بەڵان دندووک و لاقی درێژترە٬ پێیەکانی وەکوو مراوی پەڕەدارە
کارگەپەینە
کارگێکە لە جێگای پیس دەڕوێ رەنگی ڕەشە ناخورێ
کاشکینە
(کۆ.): کووپەڵەی شینی ڕۆنییە
کالانە
چاڵایێکە ٬ کە گلێنەی چاوی تێدایە
کانە
(باک.):ئەستوور٬ گڕ٬ زوور. (فە.): کۆن٬ کەوون.
کانەزبانە
کانەزووانه٬ چاڵێکە بە درێژی لە باهۆی پەنجەرەدا هەڵدەکەنرێت بۆ ئەوەی شووشەی تێ بخرێت
کانەزووانە
کانێکه٬ کە زمانەی داری تێدەخرێت قووڵایی جێگای شووشەیە لە پەنجەرەدا
کاڵەمستانە
کڵاوێن٬ گەمەیەکە
کاڵەکەمارانە
گووژاڵک٬ کەکره٬ خەیاری دێمی٬ گیایەکی دێمییە و دوو چەشنە یەکێکیان وەکوو مێو تەرز داوێ بەرێکی خڕ دەگرێ و دەخورێی ئەویتریان وەکوو شەمامە وایە زۆر تاڵە و گووژاڵکی پێدەڵێن٬ بۆ زۆر جوورە نەخۆشیان دەست دەدات بنەکەشی بە وورد کراوی بۆ برین و کرماوی باشە
کتکەنەقتینە
کتکەنەوتینه٬ مەبەس لە کەسێکییە کە مایەی ئاژاوە و گێچەڵ بێ
کتکەنەوتینە
کراسەمارانە
کراسی ماری٬ کیفی ماری٬ تووێشک٬ کاژ٬ کیفەمار٬ تفرەمار
کرمژنە
چتێکە کرم تێیدابێ
کرمی چیکڵدانە
جوورە کرمێکە لە ناو زگ و لەناو کوولەکەدا پەیدا دەبێ
کرمەبەفرینە
زەڵاڵ٬ کرمی بەفری
کرمەژنە
کرمن٬ کرماوی٬ کرم تێدراو٬ کرمەژن
کرنە
(جا.فە.کە.زەن.هەورا.):قڕنوو