تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چووار ئایینە(ئەردە)
چووار ئاوێنە
چووارشانە
مرۆی پان و پۆڕ، باڵابەرزو چارشانەی داڕێژراو
چووارپینە
چارپینەیە لەسەر پەنجەو پانیەی، کەوشی دەدرێ. ناپایەدار، بێفریشک
چووزەشووانە
گیایەکی بەهارییەو گەڵایەکەی وەک بەڕەزا وایە لاسکەکەی بە ناسکی دەخورێ
چووکانە(باک)
جوورە گەمەیەکە
چووڵانە(کەل.، زەن)
لەسایە، لە میهرەبانی، سایە، سەبارەت؛ له_ی تۆوە پێکهاتووە: لە سایەی تۆوە پێکهاتووە
چوڕڕەپۆپنە
چڕندە(چڕنە)
ئەو ئاژاڵ یا ماڵات و ووڵاخ و چووار پێیانە، کە دەلەوەڕێن
چڕنەو پەڕنە
چڕوچەنە(ئەردە)
چڕو چاو
چۆنە(باک)
چۆڵەمێشکێنە
قوماری چۆڵەمەشکاندن، کە هەرچی لە بیری بچێ دەید.ڕێنێ، دەبێ هەرچیی هاوگرێوی وەرگرت بڵێ لەبیرمە
چیقڵدانە
پشوو درێژی، ددان بە جەرگی خۆ داگرتن. بی_: پشووتەنگ، قیسکە تەنگ
چینە
مڵوومووشی باڵندە لە زەویدا بە شووێن خوواردن و دانەوێڵەدا. پشتی مرۆڤ لە باب و باپیرەوە، ڕەچەڵەک. دان، دانە._کردن: چونگکردن، دانەهەڵگرتنەوەی باڵندانە، خەپراندن، خەپارتن
چیکنە(لو)
چنینی چت بە ووردی
چیکنە(ڕۆژ)
ئەسپێی مریشک و باڵندانە
چیکەنە
(باکهەوکۆ) چرک، (بادباک) دۆڵاب، دۆڵاڤ، خەڕەک، چەرخێکە بە بادان پەمۆ لە پەمۆدانە خاوێن دەکاتەوە، مرازێکە لۆکەی شێ دەکاو دەیپشکنێتەوەو پەمۆدانەکەی لێ فڕێدەدات
چێریانە(هەورا)
ژێرخانە
چێشتانە
شاگردانە، بەخششێکە، کە بە شاگردان دەدرێ
چێشتخانە
ئاشخانە، ئاشگە، جێگایەکە، کە هەر چێشتی تێدا لێبنرێ