تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەلنە
قەننه٬ قەنگە
قەلەموونە
قەل٬ (موک.):بووقله٬ (هەو.):حەلەشیش٬ (باد.):ئەڵۆئەڵۆ٬ بوقلەموون
قەنە
قەننه٬ سەبیل٬ قلیان٬ قەیلوون٬ قەلوون٬ قەلیان٬ قەلیوون٬ جوورە سەبیلەیەکە دەسکێکی درێژی پێوەیە لە جیاتی جغارە تووتنی پێ دەکێشرێ٬ -کێشان. (شار.):قن٬ قدیلکه٬ قدیلانه٬ (کۆ.):قتیلە
قەوانە
(هەو.): قاپوغە فیشەکی بەتاڵ٬ قاڵکە فیشەک ٬ قاپووڕی فیشەکە٬ درۆو دەلەسەی ڕێکخراو. ساف٬ ساپ٬ چتێکی گردی تەنکی پانە دەخرێتە سەر سندووقی گۆرانی پێ لێ دەدرێ
قەپووچکەی بارانە
بڵقێکە لە کاتێکیدا سەر هەڵدەدا کە بارانە بەسەر زەوییەکی تێراودا ببارێ
قەڵغانە
نەخشێکە لەوێنەی قەڵغان دروست دەکرێ لە چیغیدا
لابانە
جوورەتێر کە هات جووتی بکا زەوییە کەی دەکاتە چەند بەشێکی گەورە کە پێی دەڵێن (بانە) ئەوی مایەوە و ئەندازەکەی ناتەواو بوو لابانەی پێ دەڵێن کە ئەویش بەش دەکرێ و دەکرێتە چەند لاتێک .
لاشیپانە
کەناری دیوارییە لە نزیک چوار چێوەی دەرک و پەنجەرانە
لانە
(فە.):هێلانە.(زا.):وەکر.سلک
لاوانە
بڕوانە(لاشیپانە)
لفانە
(ڕۆژ.):دووانه٬ جمک
لووتەوانە
(هەورا.): خەزێم
لووخانە
(کە.):بەزم٬ ئاهەنگ
لوولێنە
گۆسکە
لوێنە
(زەن.):ئاشەوان
لوێنە
(کە.):لووت٬ کەپۆ
لۆخانە
(دزە.):بەزم و شایی و ئاهەنگ. هەزار لۆخانە بەشێکە لە مەعیدەی ماڵاتی کاوێژکردەوە و قووتیدا دەچێتە ناوی
لیژنە
دەستەیەکە لە چەند کەسێک پێک دەهێنرێ بۆ لێکۆلینەوە و بڕیار دان لەسەر کارێک
لییمانە
گرییمانه٬ بڵییمانە. ئەو تەڕاییەیە کە لەگەڵ کارو بەرخان دەبێ٬ تەڕایی کارو بەرخانە دووای بوونیان بۆ منداڵیش بە کار دەبرێ وەکوو چڵم وایە. میینای دەریایانه٬ یانی جێگای بە لییم٬ جێگای لییم دار٬ لیمدار
لیینە
(زێ.باک.): کووپەی ئاوی