تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچنگانە
لەسەردەستان٬ بەڕێگایەدا ڕۆیشتن
سەرچێنە
(دەر.):چیلک٬ چۆپی٬ (ڕەوا.) لق و پۆپی ئەو دارانەیە٬ کە بۆ فرۆشتن یا دارەڕایەڵێ دەکرێنەوە و فڕێ دەدرێن
سەرکۆبنە
سەرکونە،سەرزەنش.
سەرکۆنە
شەرمەزار،سەرشۆڕ،چاوشۆڕ،واوێژ،منەت لەسەر کردن- کردن: بەچاودادانەوە،کۆڕاننەوە،واوێژکردن،سەرزەنشتکردن،-کردن:بە سەر ڕۆییشتن.
سەرکەنە(زا)
چەند هەودا بەنێکی ئەستوورن لە چەند دارێکی دەبەسترێن کوڵۆشی پێدەگووێزنەوە بۆسەر خەرمان
سەرگەردەنە
سەرەشکێنە
لابردنی سەری فەردە تووتن و ڕێکخستنەوەی ٬ دووبارەکردنەوەی کارێک٬ کە لە پێش کرابێ بە سووکتر لە جاری پێشوو
سەرەقەننە
سەرەسەبیله٬ کەللەی قەننە
سەرەمژانە
ئاسنێکی دەم پەلە لەسەر مژانە دەخرێ لە کاتی جووتکردنێدا دەمی گاسنی پێ خاوێندەکرێتەوە.
سەقاخانە
شووێنێکە داس وتەشوی وکەرەستەی تری تێدا ئاوبدرێ وتیژبکرێ.
سەمەنە(ڕەوا)
تڵتە وتفری و ترێ ومیوەی کوشراوە وئاوگیراوە.
سەهنە
سەهۆڵ خانە
ژوورێکی گەورەی تایبەتیە زستانان پڕ دەکرێ لە ئاو و دەیبەستێ و هاوینان سەهۆڵەکەی دەفروشرێ، مرازێکە یا شووێنێکە سەهۆلی تێدا دروست بکرێ، زۆزانیک، سەهۆڵکار، بەفرکار.
سەهەنە (ڕۆژ.)
بێ گووێ، لاسار، نگریس، (موک.) سەهەندە.
سەویانە(سو)
سەگانە
ئەوجوورە کردارانەیهلەسەگ بووەشێتەوە.
سەڵاقخانە
شووێنی ئاژاڵ وڕەشەووڵاخ لێ کوژتنەوە.
شابانە (ﺌەردە.)
شاوانە٬ یەکێکە لە دەرمانەکانی گیایی بۆئەو چتانە بەکاردێت٬ کە مەرزنجۆش لە پزیشکیدا بەکاردەبرێت.
شابەندەرخانە
شابەنەرخانە٬ سەرایەکە شابەندرە تێیدا دادەنیشێ.
شاخانە
بزنانە٬ (جا.) کوودە (لو.٬کەل.) شامشمار. پارەیەکە لە خاوەند ماڵات ئاژاڵ دەستێنرێ لە خاوەند یا بەرانبەر بە لەوەڕی شاخ٬ مەڕانە لەلایەن میری یا ئانماوە.