تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خەپانە
خەپانە.منداڵێی خڕو پڕ وقەڵەو و ئیسک سووکە،خەپەتۆڵە،تێکسرماوو،قوڵەبنە.
خەڵتانە
(هەو .):گیایە ددانی پێ دەئاژننەوە بەووشکی ئەم گیایە لە لای سەرەوە دەسکە پووشێکی دێنێ هەر یە کەی بەقەدەر قامکێکی درێژە و باریکە ددانی پێ دەئاژننەوە بەژنێک بڵند دەبێ،(کۆ.با.)خەلیلە
خەڵوەخانە
خلوە (ع.) و خانە (کوردییە.):پەناگە ، شووێنێکی نهێنی وپەنهانە شووێنی خودا تێدا پەرستنی کوردانە لەوێ گوناهو تاوانانی خۆبان وەبیر خۆبان دەهێنینەوە و نەفسی خۆبان پاک دەکەنەوە.
دادپەروەرانە
دادپەرستانە
داراشکێنە
دارکونکەوە (باڵندە)
دارباسقەننە
دارباسقەنە، جوورە دارێکە وەکوو هی بەڵاڵووکێیە،تێکوڵەکەی جووانە، دارجگەرە و دارەدەستیشی لێ دروست دەکرێ
دارتاشخانە
کارگەی دارتاشانە
دارتەقێنە
(ئەردە.): باڵندەیەکە، دارکونکەرە، دارەسمە
دارخەزنە
دارشکێنە
مەرگەمووش،دەرمانێکە دەکرێتە ناو هەویر دەرخواردی مشکی دەدرێ بۆ کوژتنی جا مشکی ماڵێ بێ یا هی ناو کشتوکاڵ.
دارقەنە(دارقەننە.)
دارێکی درێژی کونکراوە لە کونی قەننەی دەخرێ،کە جورە سەبیلەیەکە.
دارهەنە(هەورا)
پارچە مرازێکە لە کەرەستەی جووتیدا.
دارچەقەنە
سەرێکی لەسەر کەویژەیە سەرەکەی تری لە سەر دیوارە،چەقەنە سەرێکی بە نێوەڕاستی دارچەقەنەکەوە بەستراوە و سەرەکەی تریش شۆڕ بۆتە وە سەر بەرداشەکە
دارۆغەخانە
ناوچەی دارۆغە،شارەوانی.
دارینە(سل.)
خووانەی نانی،نانەشان،دارین.
دارەبەسقەنە
داریاسقەندە، جوورە دارێکە دارجگەرە و داردەستی لێ دروستدەکرێ
دارەشکێنە
دەرمانێکی سەوزی تیژی سووتێنەوە، بەهەندێک برینی پیسدا دەکرێ
دارەمەڕانە
دارێکی ئاوییە بەری وەکوو تاڵە و خۆژەیە.- ڕاست هەڵدەچێ و زۆر بڵند دەبێ
دامنە
(هەورا.): پاشڵ٬ داوێن
دامەنە
(کە.):پک کەوتوو٬ بێ بەهرە٬ بێ بەش٬ بەشبڕاو