تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



حوشتددانە:
جوورە گەنمێکی دەنک گەورەترە لە هەمو گەنمێکی تر.
حوشترانە قوڵقوڵێ:
جوورە گەمەیەکی منداڵانە لەکاتی کردنیا ئەم ووتارەی بەدەمەوە دەڵێن.
حولووربلوور تەکانە:
گەمەیێکی کچانە.
حووحانە:
جوورە گۆرانییەکی کچانە لەکاتێکیدا دەیڵێن، کە بەرانبەری یەکتری هەڵئەقونن بەچیچکانەوە.
حۆتەوانە (هەورا.):
حەوتەوانان.
حۆحانە:
گەمەیەکی ئافرەتانە.
حیزانە:
کردەوەیەکە، کە هەر لە حیزان بووەشێتەوە.
حینە(ئەردە.)
حیلەی ووڵاخی بەرزە.
حیولانە
حێولانێ،حێلانە.جوورەگەمەیەکەکچان دەستی یەکتری دەگرن وبەگردی هەڵدەپەڕن-ی دەڵێن.
حێلانە:
حێلانێ، حێللانێ.
حەفتانە:
حەوتانە ، حەوتووانە ، مووچەیێکە ، کە هەفتەو هەفتە بدرێ.
حەفتڕەنگینە:
باڵندەیێکی ڕەنگاوڕەنگە هێندەی پاسارێکییە.
حەفتەوانە:
حەلانە (کۆ.):
بەردێکە بۆ گێچ دەست بدات. دەفرێکی پووشینی چنراوە خورمای تێدەکرێ.
حەوت ترینگینە:
مزراویلکە ، حەفت ترنگینە.
حەوتانە:
حەوتووانە:
حەفتووانە ، حەفتانە ، هەفتانە.
حەوزانە:
دراوێکە میراو ساڵەوسال یامانگەومانگ لەخاوەن حەوزی دەستێنێ لە بەرابەر مزی ئاوەکەدا.
حەووزخانە:
شووێن و ژوورێکە حەوزی تێدابێ.
حەپۆنە (خۆ.):
مرۆی زل و وورگن و تێکسڕماو. (ڕۆژ.) حەپلۆس.