تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەنتەنە
خشڵ و کەل و پەلی جووانی، فیزو هەواو دەمار. دەبدەبە، شکۆ، ئاهەنگ. پڕ_: پڕشکۆ، پڕئاهەنگ
تەندوورەزەنە
گێژەنگ، گێژینە، گێژەنگە. گێژاوی گۆمی ڕووبارو چۆمانە
تەندوورەزەنە
ئێرەتی، تەلەزگە، بڤە. گەردەلوولە
تەنە(ئەردە)
تەوقەنە(ئەردە)
تۆقەن
تەوەنە(ئەردە)
تەڕیانە(هەورا)
تریان. سەوەتەیێکە لە شووڵ دروستکرابێ
تەڕینە(هەورا)
دارێکی کووێستانییە گەڵای لە گەڵای هەنار ووردتره و زۆرتاڵە بەرەکەی وە ڕێزەڵەی دەچێ بۆ ژانە زگ زۆر باشە
تەڕەبنە(ئەردە)
جوورە گیایەکە ئاژاڵ دەیخووا
تەڕەسڵێمانە(ئەردە)
جوورە گیایەکە خۆراکی ئاژاڵانە
تەڕەپەنە
گیایەکی خوواردەمەنی ئاژاڵییە
تەژنە(هەورا)
تەکمەنە
لبادێکی گچکەی یەک کەسییە
تەڵانە(کرمان)
بنچینەی ماڵ، ئەو ناوماڵ و کەل و پەلەیە، کە دووای گووێزانەوەی بووکێ بەچەند ڕۆژێکی ماڵی باوکی بووکێ بۆ ماڵی زاوای دەنێرن یا دەبەن
تەیوانە(ئەردە)
خوواردەمەنێکە، کە لە ماڵی زاواوە دەنێردرێ بۆ ماڵی بووک لە ڕۆژی گووێزانەوەیدا
جامانە
ئاغەبانوو، جوورێکیان پیاو لەسەر دەبەستی، جوورێکیشیان ژنان دەیکەنە کراس و دەسماڵ
جامبازخانە
جانبازخانە، جێگایەکە تەنەبازی لێدەکرێ. دەڵاڵخانەی کڕین و فرۆشتنی ووڵاخان