تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەفرینە
حەلاوێ، دۆڵدرمە، شیرو شەکرو بەفر
بەفرەشینە
بەورەشینە، جوورە گرێ یا برینێکە وە مووی دەچێ دووای گەیشتنی نێرتکی دەردەکات و قونێرێکی زۆر پیسە. باڵندەیێکی شینەو جووانە بەقەد کوترێکییە، (دەر) جقەشینە، (موک) کاسەڵەشینکە
بەفرەشینە
بەورەشینە، جوورە گرێ یا برینێکە وە مووی دەچێ دووای گەیشتنی نێرتکی دەدەکات و قونێرێکی زۆر پیسە. باڵندەیێکی شینەو جووانە بەقەد کۆترێکییە، (دەر) جقەشینە، (موک) کاسەڵەشینکە
بەلەشووانە
گیایەکی کووێستانییە گەڵایەکەی وەک گەڵای(بەن) وایە، بەڵام لاسکی باریکترە
بەلەمرک(فە.، خانە)
بەناشووانە
گیایەکی بۆنخۆشە دەکرێتە ماست و تۆراخەوە
بەندانە
بەندەیانە
بەننە
خوڵام، زێڕکڕیو
بەنڕووبەنە
بەنکەوانە
گوریسێکی باریکە بە هەردوو پێچکەی (شەغرە)ی پێ دەبەسترێ
بەنە(دەر)
بەهانە
بۆنە، بیانک، لام، پەڵپ، مهانە، (باک) بهانە، پرزە، وورک، بیانوومارک، تەشقەڵە._بڕین: پەرزەبڕین._گرتن: پەڵپ گرتن، بهانه کرن، وورک گرتن، بیانوو گرتن._هێنانەوە: بیانوو هێنانەوە
بەورەشینە
بەفرەشینە، کولکە پێرۆزە، کولکی سۆتنی، برینێکی پیسە وەکوو موو لە دەست و پەنجە دێ
بەگانە
گەورانە، ئاغایانە. خەرج و باجێکە لە لایەن بەگانەوە خرا بووە سەر وەرزێرو ڕەنجبەران
بەیانە
گوڵێکی سوورو زەردو سپی بێ بۆنە. (دەر) بەمانە، بەوانە. بەهێ، بێ
بەیدانە
دەنکی بێ، بێدانە