تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوزینە
ئاڵقەزوونەی قۆندرەو هی دی، ئاوزوونە
ئاونە
میڵاو
ئاوێنە
نەینۆک، نەینک، وێنەی ئاو، ئاووێنە، ڕۆنایی،(باک)درووڤ، قبالە،(جا.، هەورا)جام،(هەمە)جامەک،(باک)قۆدک،(شوان.، جا)باڵەبان،(موک)ڕۆگە، ئاوێنە._ی باڵانووێن: ئاوێنەی گەورەیە._موک)_ی بەرد: ئاوێنەی بەردو بلوورین._بەند: شووێنێکە بەدیوارەکانیەوە زۆر ئاوێنە چەسپکرابێ._ی گچکە: قۆدیلە
ئاوەشکێنە
بڕوانە: ئاوەژەنە
ئاوەنە
ئاوەژنە
ئاوشکێنە، کەلگە، شووێنی داشکاندنی ئاو لە جۆگاندا
ئاوەژەنە
کەلەبەرێکە کە لە پشت ئاشیدا ئاوی لێ دەشکێنرێ، کاتێکی بیانەوێ ئاش بنوێنن
ئاوەڵانە
ئەوەیە کە دەدرێ بە شووان بەرانبەر بە هێنانەوەی کارو بەرخی ساوا لە چیاوە بۆ خاوەنی
ئاوەڵچنە
قاقەزی ووشک کەرەوە، کاغەزێکی تەنکیشە چتی تێوە دەپێچرێ
ئاژنە(پیر)
دارێکی کێوییە
ئاژینە(ئەردە)
کوبیتەک، ئاسیاژەنە، چەکوچێکی ددانەدارە بەرداشی پێ بیراز دەکەن. چەقچەقەی ئاشی، برێتییە لەو دار یا لوولەیەی، کە بەستراوە بە کەویجەکەوە لە کاتی گەڕانی بەرداشدا ووردەووردە دان دەوەرێنێتە ناو گەرووی بەرداشەکەوە بۆ هاڕینی
ئاڤدەستخانە(باک)
ئاڤگینە(باک)
گۆزە، مەسینەی شووشە
ئاگربارانە
ئاووربارانە، مەبەس لە پشێوی و ئاژاوەی ڕۆژگارە
ئاڵەکۆکەڕیخنە
شەڵوار بەکۆڵ، ڕخە، شەلەمە، گیایەکی بەهارییەو بۆ ڕەوانی زۆر باشە
ئایینە(فە)
ئاوێنە، نەینۆک._دار: ئاوێنەدار
ئستڕانە
لاوکێکە، کە سەرگوزەشتەی دڵدارێتی نیشان بدات
ئوونە(هەورا)
ئیردانە(کە)