تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گەڕاندنەوە
گێڕانەوه٬ ناردنەوە٬ زڤڕاندن.
گەڕانەوە
بادانەوە٬ وادانەوە٬ رڤڕان٬ زڤڕین٬ لێ ـــ: پەشیمان بونەوە .
گەینەبەرەو
گەیشتن٬گەیین.
یێلاکردنەوە (فە.):
یەکلاکردنەوە.
خیپشنە
خیپشەملە
سەرمژانە(هەو)
گاگیرە، بستەدارێکە نیر و مژانەی لێک قایم دەکات، سەرمژانکە(دەر) سەرکەلە(کە) گاینجە، سەرگایینجە.
ئاتەشخانە
ئاگرخان و ئەتوونی گەرماو سەماوەرو ئیتر
ئاخایانە
ئارامەنە(ئەردە)
ئاروانە(باک)
ووشتری مێی چووارساڵانەیە
ئارڤانە(باک)
ووشتری مێ
ئارڤانە(باک)
ئارێنە(باک)
جێگایەکە لە لەش کەوتۆتە لای سەرەوەی ڕانان و خووارەوەی لەش
ئارەبانە
عەرەبانە، گالیسکە، عەرەبانەی دەخڵ و دان کێشانەوە، گەردوون، گرگرۆک
ئارەوانە
ووشتری مێیینەی چووارساڵانە
ئازایانە
دلێرانە، ئەگیدانە، مەردانە، مێرانە
ئاسانە
بڕوانە: ئاستانە
ئاستانە
بەردەرگانە، دەرچک، بلندین، پیوە، شییپانە، پێش دەرگا، شیپک، دەریزان، دەریزانک، ئاسانە، دەرماڵ، گەووشکەن، پاگە، دارەکەی خووارەوەی چووارچێوەی دەرگایە. ئەستەنبووڵ. سایە، پەنا؛ له_ ی تۆدا: خۆی خستە ئاستانەکەت
ئاسمانە
مەڵاشوو. بن میچ، پۆشە، لاسەرگە
ئاسنینە
ئاسووێنە
(ڕۆژ.، جەبا) سۆرانی، فەقێیانە
ئاسکەزێڕینە
ئاسکۆلەیەکی گچکەیە لە زەنگیانە دروست دەکرێ چاوەشان لە سەردەمی بەزم و ئاهەنگێدا بە دەستیانەوە هەڵی دەپەڕێنن و منداڵیش یاری پێ دەکەن
ئاشانە
خراو، داشاخە، خەرج و باجێکە لە لایەن میری یا ئاغاوە لەسەر ئاش دابنرێ، کە لە ساڵێدا لە خاوەند ئاش بستێنرێ. فراش، مزە، مزی ئاشی. دە یا چەندیەکی مزی ئاشییە کە ئاشەوان بە ئاردی یا بە دراوی لە باراش هێڕی دەستێنێ