تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەونەقدار
ڕووناک، ڕەوشەن. بەهەڕمێن.- ی: ڕووناکی، ڕەوشەنی، بڕەو، بەهەڕمێن
ڕەویانەوه
(ئەردە): ڕەوانەوه، ڕەوینەوه. بڵاوبوونەوەی هەور، ڕەوینەوه
ڕەوینەوه
سڵەمینەوه، ڕەویانەوه، ڕەمین. (باک.) ڕەوی.-ی دۆخین: کرانەوه و بڵاو بوونەوەی پزووی دەرپێ و سەرین و قەفی گۆچان.- ی قوونێر: بڵاوبوونەوه و نەمان.- ی خەو: خەو زڕان.- ی هەور: بڵاوبوونەوه و نەمانی و لاچوونی
ڕەپێنەر
ڕاونەر، ڕوانێن
ڕەڤۆنەگ
هەڵاتوو، قاچاخ
ڕەینەق
(فە.)ژێرئەژنۆ.
ژان بژاردنەوە
ژانێکی دەم دەمییە لە پێش منداڵ بوونیدا بەچەند دەمێکی تووشی ئافرەتی ئاووس دەبێت
ژانەزراڤ
(باک.): (سل.)دەردەباریکە
ژانەزگ
زگ ئێشە
ژانەسک
زگ ئێشە
ژانەسەر
ژنەبی
(باک.): بێوەژن
ژنەفتن
(هەورا.زەن): بیستی بەگووێ،ژنەوین،ئەژنەفتن
ژنەمێر
(باک.): ژنێکە ڕەووشت و کرداری وەکوو مێران وابێ
ژنەوا
کەسێکە گووێی سووکبێ و باش ببینێ، (هەورا.): بیستەر، بیسەر، ئەژنەوا.نە-:گووێ نەگر،گۆشنەگر
ژنەوای
(هەورا.): بیستن بە گووێ. ئەژنەوای:نەبیستن، گووێ لێنەگرتن
ژنەوایی
بیستن،ئەژنەوایی
ژنەوتن
(ئەردە.): بیستن،ژنەفتن
ژنەویاگ
بیستراو، ژنەفتی
ژنەوین
(ئەردە.): بیستن بە گووێ، ژنەفتن