تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەشه گرانەتێ
بڕوانه: ڕەشەگرانەتا
ڕەشکردنەوه
کوژاندنەوه، بۆ ئاوور و نووسەوەری و هەموو چتێکی بەکاردەبرێ. داپۆشینی زەل و قامیشی سەر بانی تازه به گڵ ، دیاربوونی چتێک له دوورەوه. نووسینەوەی مەشق به پڕی
ڕەشە گرانەتا
کەو توویی، کەفتەیی، ڕەشە گرانه تێ. تایەکی زۆر سەخته له ئەندامی مرۆی سەر هەڵدەدا و زۆر کەسی پێ له ناو چووه
ڕەغنەگری
ڕەق بونەوە
لەسەرمان ڕەق هەڵاتن
ڕەقاندنەوە
گەڵاڵه کردن و ڕێکخستنی ئاسن لە پاش سارد بوونەوەی
ڕەقاننەوە
ڕەقاندنەوە، کوتانی ئاسنە بە چەکوچ لە پاش ئەوەی ، کەلە کوورەدا سووربۆوه و بۆ چت دروستکردن
ڕەقبردنەوە
ڕەقبوونەوەی گیاندار
ڕەمڵ گرتنەوه
فاڵگرتنەوه بۆ دۆزینەوەی چتێکی نادیار
ڕەنگ بەنەفش
ڕەنگدانەوه
گۆڕای ڕەنگی چتێک
ڕەنگێنەر
ڕەنێوهێنەر
بەکاربەر، ڕەنێوهێن، حاوێن، حاوێنەر، کەوێن
ڕەنەدان
ڕەندەکاری
ڕەواندنەوه
- ی خەو: زڕاندنی خەو.- ی دۆخین: لەدۆخی خۆیدا نەهێشتن ، بڵاوکردنەوه.- ی قوونێر: بڵاوه پێکران، تەفروتووناکردن
ڕەواننەوه
ڕەوانەبوون
وەڕێکەوتن
ڕەوانەوه
ڕەوینەوه، سڵەمینەوه، سڵکردنەوه، لەخۆرا پەڕینی گیان لەبەر. نەمان، جووێ بوونەوه، بەجێهێشتن، زڕان.- ی خەو: زڕانی خەو.- ی دۆخین: لەدۆخی خۆی دەرچوون
ڕەوانەکردن
هەناردن، ناردن، وەڕێخستن، بەڕێکردن، بەڕێکردنی میوانێک، تەک کەفتن، لەتەکاڕۆیین
ڕەونەق
برەر، هەڕمێن. ئارێنگ، ئاو ، ئاوی ڕوو. ڕووناکی، ڕەوشەنی