تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چنگپانکردنەوە
دەرۆزەکردن
چنینەوە
ڤەچناندن. گۆرەوی و بەڕەو مافوورەو تنراوانی تری هەڵوەشاو بەکار دەبرێ بۆ چنینی شتی دیکە. کۆکردنەوەی دانەوێڵەی ڕژاو یا بەری داری هەڵوەریوو ئیتر
چنەو(لو)
ئاوا، ئائاوا
چنەویەرد(هەورا)
بەخشین، لێبوورین
چنەچنکردن
هەڵپەکردن، بۆ پەیداکردنی چت بە شیێکی سووکی و ڕیسوایی
چوردانەوە(ئەردە)
چووار مێخەکێشانەوە
بەزەوی دادانی مرۆڤ لەسەر گازی پشتێ و بۆ سزادان چووار پەلی بە چووار مێخی داکوتراوەوە ببەسترێتەوە
چوواردەخانەی ڕەمل
چاردەخانە لەسەر قاقەز دەکێشرێ ڕەمڵی پێدەگیرێتەوە
چووزاندنەوە
چووزانەوە
کولانەوە، کزانەوە، سۆڵانەوە، دەستی قەڵەشاو، لووت دەچووزێتەوە لە سەرمان یان لەبەر چتی تیژو توند
چوونەبەست
چوونەسەر
سەرکەوتن، سەلیل بوون، وەسەرکەوتنە سەر جێگایەکی بڵند. پێکهاتن، بە ئەنجام گەیشتن، تەواوبوون
چوونەسەراو
چوونە سەرپێشاو
چوونەلا
دروستبوونی پیاوە لەگەڵ ژنەکەی
چوونەنێو
چوونەناو
چوونەنێودڵ
چوونە نێو دڵەوە، کەوتنە نێودڵەوە
چوونەو(لو)
چوونەوە
دووبارە چوونە شووێنێکی. ڕەنگ نەمانی کاڵاو بەن و چتی تر
چوونەژوور
وەژوور کەوتن، (هەورا) ئاماوە چووەر