تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەنەواردەی(هەورا)
دەرخوواردان
پەنەویارای(هەورا)
پەچدانەوە
پەڕاندنەوە
لە چۆم و زێ و یا لە ڕووشەو گێچەڵان ڕزگارو قوتارکردن
پەڕانەوە
پەڕموونەوە
هیوای لێ وەشانەوەی چتێکی چاک یا خراپ لە یەکێک: پێی دەپەڕموومەوە یا ناپەڕموومەوە بۆ کردنی ئەو کارە. کۆکردن و سڵەمینەوە لە چتێک؛ فیسارەکەس لە هیچ ناپەڕمووێتەوە
پەڕینەوە
تێپەڕین بەسەر ئاورێکیدا، ڕۆیشتن. لە ڕووشەو گێچەل ڕزگار بوون. بازدان، بازبردن، پەڕین. ووشکبوون
چاو لێ بزکردنەوە
مۆڕبوونەوە لە یەکێکی
چاوسوورکردنەوە
چاولێککردنەوە
چاو ئاوەڵەکردنەوە، چاوهەڵێنان
چاونەکردنەوە
لە هەر بارێکی و لە خەواڵووییدا چاو هەڵنەهێنان، ئاسوودەو بەڵەدنەبوون
چاوهەڵگەڕیانەوە
بە ڕق تەماشاکردن، لێمۆڕبوونەوە، چاو مۆڕکردنەوە، تێکوڕک، چیلەکردن، چاو بەرزکردنەوە بۆ ترساندن یا بۆ شەڕو جنێو یا لە بەر ڕق ئەستووری
چاوکردنەوە
مەبەس لە شارەزایی و بەڵەدبوونی یەکێکییە
چاکبوونەوە
ساخ و خۆشبوونەوەی نەخۆش یا باشبوونەوەی چتێکی، کە خراپ بووبێ لە سەرەخۆ
چاکردنەوە
چاکردنەوە
دروست و ساخکردنەوە، بیرازکردن
چاککردنەوە
بیراز، بەرەنیا، وەرەنیا. بیرازکردن، کاتژمێرەکەم تێکچووبوو، کەتژمێرساز چاکی کردەوە
چراکووژاندنەوە
کووژاندنەوەی ئاگری چرا