تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پشکنینەوە
پشکونینەوە، هەڵوەشاندنەوە
پشکوناندنەوە
پشکونینەوە(ڕەوا)
پشکنینەوەی خوری و لۆکەو هەڵوەشاندنەوەو شیکردنەوەی. دۆزین. پەڕەوور خۆی دەپشکونێتەوە: باڵندە خۆی دەدۆزی
پلکانەوە(ڕۆژ)
تلانەوە، گەوزین، گەوزان، گلمان، گلملان. بارێکە ووڵاخ لەناو زبڵیدا خۆی دەگەوزێنێ و یا مرۆیە، کە خۆی ئەم دیوەودیو دەکات
پندربوونەوە
چەقینەوە، ووشک و کزربوونەوە. ڕاوەستانی زگ لە چوونێ
پنگاندنەوە
پەنگاندنەوەی ئاو، گرتنی پێش ئاو
پنگانەوە
پەنگانەوەی ئاو، پەنگخوواردنەوەی ئاو. (هەورا) پەنگانەوە، (دەر) پەنگیانەوە. پرینگانەوە لە شەڕ
پنگخوواردنەوە(ڕۆژ)
پنگربوونەوە
پونگانەوە
پەنگانەوە، پەنگخوواردنەوەی ئاو
پووتاندنەوە(سور)
چرووساندنەوە، چرمسانەوە. ڕووتاندنەوە. پچەڕاندنی نان
پوورخاندنەوە
پووچاندنەوە
پووچانەوە
پووکاندنەوە
پووچاندنەوە، پووچکردنەوە
پووکانەوە
پووچانەوە، پووچ بوونەوە، کەمبوونەوه و لەناوچوون، چرچ بوون، بچووکبوونەوەی چت
پچڕانەوە
پچەڕانەوە، پچکرانەوە
پچڕینەوە
پچەڕینەوە، بڕدانی یەکێک لە یەکێک یا لە چتێک، شاڵاوو پەلامار بردنەسەر یەکێک و ڕنینەوەی ئەندامی، ئەستاندنی چتێک لە کەسێک بەزۆر