تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شلکردنەوە
خاو کردنەوه، تەڕ کردنەوە.
شنینەوە
گۆشەکردن و شنەشن کردنی مناڵ، لەرینەوەی درەخت.
شنەوتن (که. ، فه.)
شووانەوکاووڕا (هەورا.)
شووانەوگاوا (هەورا.)
شووانەوێڵە
شوونەوار
شووێن کردنەوه
جێ کردنەوه.
شووێنکردنەوە
جێ کردنەوە، ڕێگادان.
شووێنەوار
شووێنەوونکه
شووێنەوونێ. سەرشێواندن لە کەسێک بەکردار یا بە ووته بۆ شارنەوەی کارێک لەوی.
شووێنەوونی
شووێنەوونێ، شوێنەوونکه.
شووێنەوونێ
شکاندنەوە
دووباره پارچەکردن، قرچەشکێن کردن. بەزاندنەوە. شکاندنی لکی داروبار و گەڵا لێکردنەوەیان، گەڵا لێکردنەوەی تووتن کاتێکی، کە زەرد دەبێ. منداڵ فیرەکارکردن، کە تۆزێ خۆت گرت. ـ ی چا: ڕۆکردنی هێندێ لە چای تازه لێنراو و تێکردنەوەی بۆ سەرەو خوواربوون و دەم کێشانی.
شکانەوە
بێ کەیف و خەفەتباربوون.
شکۆفیانەوە (ئەرده.)
پشکووتن و گەشانەوەی خونچەگوڵ، گەشبوونەوە، پشکووتن، شادمان بوون.