تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



نەورۆز
جەژنەی سەری ساڵە لە کوردستاندا٬ ناوی یەکەمین مانگی بەهارییه٬ لە نەورۆزێدا دەڵێن کە (زوحاک) گییرا جەمشیید کرا بە پاشا٬ هێندێکیش دەڵێن فەرەیدوون کرا بە پاشا٬ ئاخەلێوه٬ خاکەلێوە٬ ئاخلیڤ٬ ئادار٬ مارت٬ نێوی ئافرەتییه٬ (باک.): ئادارۆک. ناوی مانگە کوردییەکانی ئەمانەن:نەورۆز٬ گوڵان٬ جۆزەردان٬ پووشپەڕ٬ خەرمانان٬ گەلاوێژ٬ ڕەزبەر٬ خەزەڵوەر٬ سەرماوەز٬ بەفرانبار٬ ڕێبەندان٬ ڕەشەمە
نەورۆزانە
باجێک٬ کە لە نەورۆزدا وەردەگیرا(کۆن)٬ خەڵاتی جەژنی نەورۆز
نەورۆزنامە
نووسراوێک ٬ کە باسی لەبارەی نەورۆزی تێداکرابێ
نەوری
ناوچە زەوییەکی نزم و نەواڵ و نەرم
نەوزاد
نێوی نێریینانە
نەوس
گوویان٬ لرپن٬ نەفسکه٬ زگەڕۆ٬ چاوبرسی٬ کەسەلێس٬ چاونزار٬ چاونزیر٬ چەڵماس٬ (کە.): کەسێکە بەشوێن خوواردەمەنی داراندا زۆر بگەڕێ٬ چاووچنۆک٬ چڵێس٬ (باک.): چل
نەوسنی
کاسەلێسی
نەوسی
(شەم.): زڕکوڕ٬ زڕمنداڵ
نەومیید
ناهومێد. –ی (باک.): ناهومێدی
نەونەو
(باک.): میاومیاوی پشیلە
نەوهال
(هەورا.): نیهال٬ جوان٬ جحێل
نەوهال
(بۆت.زێ.): نەواڵ
نەوهاڵ
لاو٬ گەنج
نەوو
(ڕۆژ.دا.): نمەد٬ لباد٬ ئەو ڕایەخەیە کە نمەد ماڵ لە بەرگی دروست دەکەن
نەووو
(جاف.): ڕایێخ
نەووگ
(شارە.): لباد
نەووەهار
(هەورا.): نەوبەهار
نەوڕۆڵی
هۆزێکی کوردە لە جافانە لە دەوری هەڵەبجە و لە شارەزوور دادەنیشن
نەوک
(فە.): نێووک٬ (باک.): کەڵەکە
نەویی
هەژان٬ نشێو٬ نڤر٬ نزم٬ نەور٬ (باد.): نەوە