تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرەوڕووبوونەوە
کۆبوونەوە بۆ دەرخستنی قسەیەک، کە لە نێوانیاندا کرابێ
بەرەوڕووکردنەوە
ناردنی یەکێک، کە چتێکی لەسەرت بێ بۆلای یەکێکی تر، کە تۆ چتێک لای بێ بۆ ئەمەی، کە بچێ لێی وەربگریتەوە، بۆ خۆی بەرەو ئێزبارکردنەوە
بەزەوی پیاهاتنەوە
بەزەیی پێداهاتنەوە
بەستنەوە
گرێدان، پەتکردن، بەستنی گیاندارێک بە بەن و چتی تر، پەت لە دەست یا پێ یا ملی ووڵخ و ماڵات و ئاژاڵان کردن، پێچانەوە
بەسەرکردنەوە
بەسەرگرتنەوە
ووڵاخ یا ئاژاڵ و چتێکی تری دزراوە، کە بدۆزێتەوە، بەسەرگرتنەوەی پێدەڵێن، دیتنەوە، دۆزینەوە. تێهەڵچوونەوە لە کردار یا گوفتارێک لە نووکەوە بۆ تەواوکردنی وەکوو دەڵێن: قسەکە یا کارەکەم بەسەر گرتەوە
بەشینەوە
دابەشینەوەی چتێک بەسەر چەند کەسێکیدا بە خۆڕایی
بەچاودادانەوە
بەڕوودادانەوە
بەژێر لێوانەوە
بەنهێنی، بەپەنهانی._کردن: شاردنەوەی ووتەو لە ناو زاردا گلماندنی
تازەکردنەوە
نووێکردنەوەی چتی کۆن
تاس بردنەوە
واقمانێکە بەسەر مرۆڤاندا دێت لە کاتی بیستن یا دیتنی چتێکی سەیردا
تاقاننەوە
تاقیکردنەوە
تاواندنەوە
تاواندنەوە
تاوانەوە
تاویاندنەوە(زەن)
تاویانەوە(رەن)
تاکاندنەوە