تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەوتنەوە
دوواکەوتنی کەسێک و لە ڕۆیین٬ مانەوەی٬ نیازم بوو بچمەوە مەهاباد٬ کە چی کەوتمە وە واتە نەچووم و پەکم کەوت. وازهێنان٬ دووبارە تووشی گرانەتابوونەوە٬ دووای ئارەقە کردنی. دووبارە کەوتن.سەر لە نووێ نەخۆشکەوتن. مانەوە لە هاوڕێیان لە کۆچ و کۆچباریدا
گردەبوونەوە
بڕوانە: گردبوونەوە.
گــڕبوونەوە(کە.)
گلدانەوە
لای خۆ هێشتنەوە٬ دەستندە٬ گەڕاندنەوە.
گووازتنەوە (هەو.)
گووێزتنەوە.
گووێزرانەوە
گۆزانەوه٬گوێزانەوە.
گوێزاندنەوە
گۆستنەوه٬گوێزتنەوە.
گوێزانەوە
گواستنەوه٬گوێزانەوە.
گوێزتنەوە
ڕاوارتن٬گۆزاندنـەوه٬گواستنەوه٬ڕاگۆستن٬ئاڵووگۆڕ٬ئازووگوێز٬گوهاستن٬هلکەواشتن٬کەل و پەل یا نێوماڵ یابووک لە جێگایەکەوە بردنە جێگایەکی دی.
گوێزرینگانەوە
گۆزانەوە
گوێزرانەوە٬ گوێزرانەوە٬ لاواندنەوەی منداڵان.
گۆزیانەوە
گێلانەوە
گەڕانەوە٬ گێرانەوە.
گێڕانەوە
گەڕاندنەوە٬ ڤەگەرانددن٬ گێڕاندنەوە٬ زەوتکردن ٬ گلدانەوە .
گەشانەوە
ڤەگەشبوون٬ گەشبوونەوە.
گەشینەوە
گەوزانەوە
خۆ لەسەر زەوی یا دۆشەک بەڕاکشاوی ئەودیو ئەو دیو کردن٬ گەوزین.
گەوکردنەوە
پێکەوە لکاندن٬ یەکگرتنەوە.
گەڕاندنەوە
گێڕانەوه٬ ناردنەوە٬ زڤڕاندن.
گەڕانەوە
بادانەوە٬ وادانەوە٬ رڤڕان٬ زڤڕین٬ لێ ـــ: پەشیمان بونەوە .