تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەکینەوە
(کە) دووری کردن، دەست هەڵگرتنی یەکێک لە یەکێک یا لە کارێک و لێ دوورکەوتنەوەی کەمکەمە. بتەکەوە: دوورکەوە
جاونانەوە
ڕایەڵکردنی جاو، بریتییە لە کەسێک، کە زۆر هاتوو چۆ بکات
جاوینەوە
جودابوونەوە
جوداکردنەوە
(باک) پارستن، وەشان، جگەو جیاکردنەوە، هەڵاواردن، سنکرن، چەرتکردن
جوونەوە
زەدەداری و گرنج گرنج بوونی ئاسن و تەنەکەو چتی تر بەهۆی لێدان یان بەسەرداکەوتنی چتی قورسەوە
جووڵاندنەوە
جووڵانەوە
بزووتنەوە، هەژان، وەرزانەوە. نرخپتربوونی چت، نرخی گەنمی جووڵاوەتەوە واتە بەرەو ژوور چووە. ڤڕڤڕین
جووڵیانەوە(ئەردە)
جووێ کردنەوە
جیاکردنەوە، دوورخستنەوەی چتێک لە چتێکی تر، هەڵاواردن، قەتکردن، گەمراندن، ژهەڤگرتن، دابڕین، پچەڕاندن، پچەڕین، (باک) جووێلەک. چینی دەستکورت و هەژاران
جووێبوونەوە
جیابوونەوە، دوورکەوتنەوەی چتێک لە چتێکی تر، دابڕان، ژێ قوتبوون، ژ هەڤبوون، لێبوونەوە
جڵەو سووڕاندنەوە
(باک) پاشیاو خووەدان
جڵەو شۆڕ کردنەوە
داندن
جیابوونەوە
جیاکردنەوە
جیڕبوونەوە(ئەردە)
ڕیچبوونەوە، بەهێزبوونی شت
جێبوونەوە
دامەزراندنی چتێک لە جێگایەکیدا. گونجان و دامەزراندنی یەک یا چەند گیان لەبەرو چتێک لە جێگایەکی
جێگرتنەوە
شووێنی یەکێکی زیندوو یا مردوو گرتنەوە
جێگەکردنەوە
جێکردنەوە، جێدان