تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



نەو
(برا.خۆ.): نەو٬ نه٬ نووپی تازه٬ (فە.): لباد٬ نمەد
جێژنەی نەورۆزێ
بڕوانە: جەژنی نەورۆزێ
جەژنی نەورۆزێ
جەژنی ڕۆژی نوێ. کورد_بە جێژنێکی نەتەوەیی دادەنێت، کە هێمای سەرکەوتن و سەربەخۆیی دەبخشێت. لەپێش زاییندا سۆمەری و دواتر گەلانی ئێرانی زمان 21ی مارتیان بە جێژن داناوەو ئاهەنگی تایبەتییان بۆ گێڕاوە
سەرەو نەوە ڕووتیا
سەرتاووسی٬ سەر ڕوو تاوە
نەوا
داڵده٬ (دزە.ڕەوا.):نووان٬ نووا٬ ئارامگا٬ ئارامگە ٬ (هەورا.): نەوەکوو٬ نەواتێکچوو: هێلانەدانە
نەوات
بڕوانە: نەبات
نەوار
پارچەشریتی تەنک. بافتەیەکی تەنکە کچان پرچی پێ دەبەستن. (قردێلە)
نەوارتن
(ڕۆژ.): هەویر هەڵنەهاتن
نەوارتن
(ڕۆژ.): هەڵنەهاتن بۆ هەویرو ڕۆژ
نەوالخ
(باک.): زۆربڵێ٬ چەنەسووک
نەوالۆک
(باک.): نەواڵی چکۆڵە
نەواوون
(کە.): نەبان٬ مەڕ٬ بزن٬ مانگایەکە٬ کە بێچووی خۆی نەدی و نەیلاوێنێتەوە. –ی: نەبانی
نەواڵ
(باک.): جێگای نزم و نەرمە٬ نەورالی٬ نەورانی٬ نال٬ نەور٬ نووهاڵ٬ نهال٬ شڤ٬ شییڤ٬ دەرە. نەرمەڵانی قەدپاڵی چیا و گردانه٬ هی پڕ لە گیا و ئاوییشی دەبن دابێ: (جەلال) ی پێ دەڵێن
نەوت
(باک.): نەفت٬ تەگبیر کردن. (باک.): -ی: جوورە گۆرانیێکە
نەودەم
تازەپێگەیشتوو. –ی: تازە پێگەیشتوو
نەور
(هەورا.): نەواڵ٬ نزم٬ نەوی٬ نەرم٬ بۆ جێگایەکی دەبی کە نزم و نەرم بێ
نەوراندنەوە
نەورانی
(هەورا.): جێگای نزم و نەرمە٬ نەورایی٬ (کە.): نەواڵ
نەورانەوە
(هەورا.): پاڕانەوە٬ لالانەوە
نەورایی
(هەورا.): جێگای نزم و نەرمەو سەرەوژێر لە دەشتاندا٬ نەورانی٬ (هەو.): نەواڵ