تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



نەرمۆڵ
نەرم وشل. زۆر نەرم. نێوی ئافرەتانە
نەرمی
نێوی ئافرەتانه٬ میهرەبانی
نەرمیین
نێوی ئافرەتانە
نەرمە
گۆشتی نەرمە٬ گووڵە٬ نەرمک
نەرمەبارانە
بارانێکە لەسەر خۆ ببارێ
نەرمەزین
سەرکەفەل٬ پاش تەرک
نەرمەساو
(بابا.): بڕنده٬ بڕبەند
نەرمەنێشک
(باک.): سازگار
نەرمەپێکەنین
زەردە٬ زەردەخەنه٬ بزە
نەرمەککۆخە
کۆکەیەکی کەم٬ نەرمەکۆکە
نەرمەڵانی
قەد پاڵی گرد و کێوان یا دەشتێکی بێ بەرد و نەرم
نەرمەی ڕان
شلکەی ڕان٬ نەرمەگۆشتی ڕان
نەرمەی گوێچک
بەشی خوارەوەی گوێ٬ کە نەرمە گۆشته٬ ئەو بەشە ی نەرمە گۆشتەی خوارەوەی گوێیه٬ کە ئافرەتان کونی دەکەن و گوارەی پێوەدەکەن
نەرگس
(هەورا.): کلینجکی مەڕی٬ نێرگس
نەرگسەجاڕ
نێرگستان
نەریمان
نێوی پیاوانە. (هەورا.کۆ.): زگ
نەرییت
(بابا.): شێوە٬ خوو و ڕەوشت ڕێکی. –کردن: بەسەروبەرکردن٬ (باک.): سەروبەر٬ سازکردن
نەرێ
نەرە
چەورو نەرم