تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شیرنشیرنۆک
مێکرووک، مێکۆک. (باد. ، هەورا.) بەلەک، بەلێک.
شینۆک (باک.)
قەزوان، کەزوان. زیپکه و قنچکەی ئاو و کێم و هەوادار.
شەهینۆک (باک.)
شەیتانۆکە
قاقلۆکەشەیتان، قاقلەجنۆکە، ـ ی نیوگڵی، قەپووچکە، قەپووشکه، چتێکه لە کوژەکە کەرانە دەچێ و کرمیش تێدایە.
عەرنۆکی
ئەرنۆکی، تووڕە، قەڵس.
فانۆز
فانووس٬ چرای دەستی
فەریکەنۆک
نۆکەفەریکە٬ نۆکێکە هێشتا ڕەق نەبووبێ
قاقلەجنۆکە
(هەورا.): چەقچەقۆکە٬ شەیتانۆکه٬ هێلکە شەیتانۆکە
قنگەجنۆکە
مەبەس لە شووێنی زۆر تەسک و تروسک و تەنگەبەرە
قنۆرک
قڕنۆک
(سوور.):چرووک٬ بەرچاوتەنگ٬ قرچۆک
قەلنۆشە
تۆوی کەنگرییە بە خووێ وە دەبرژێ و دەخورێ
لەتکەنۆک
(هەورا.): لەپە
لەگەنۆک
(باک.): دەسشۆی چکۆڵە٬ قاپی مسی چکۆڵە
مام جیژنۆکە
(بابا.موک.):پالقۆزە
مایانۆک
(باک.): ئەوانەی کە دەڕوێن
منۆخ
سست٬ تەمبەڵ
نڤیینۆک
(باک.): دییوی نووستنێیە
نیینۆک
(دەل.):ناخووێن٬ هەنیۆک٬ (شو.هەورا.):ناخوون٬ نەینووک.نووخان٬ نیینک٬ نخان٬ ناخۆن
نیینۆکە
(خۆ.ڕەوا.): دەردێکە لە لووتی ووڵاخی بەرزە دەردێ٬ کە دەری نەیەنن دەیکوژێ