تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەنگین
ڕەنگاوڕەنگ، ڕەنگدار، پاراو، جووان و شیرین ، چتی ڕەنگاوڕەنگی جووان. نێوی ئافرەتانه. – ی: ڕەنگاوڕەنگی
ڕەنگێنەر
ڕەنگەرژیله
(ه.): گوڵەعەمرۆکه
ڕەوانگۆیی
لەڕەنگ، وان (گیان) دووان
ڕەگزینگی
(ئەردە): ڕەگی گیان لەبەر
ژارقەنگە
ژارقەندە،ژارقەننە
ژانگرتن
ژانگرتوو
ژنگرتی
(باک.): شایانی ژیان
ژنەڕەنگە
بلەکناچێ،ژنانیلە
ژووانگە
شووێنێکی تایبەتی دیاری کراوی نهێنییە بۆ ئەوەی یار و دڵداران یەکتری تێدا ببینن، جێ ژووان، جهیەرگین
ژینگاری
زیندەگانی٬ ژیانی بە کۆمەڵ
ژەنگار
(باک.): ژەنگ. (هەورا.): خڵتەی مۆدنە و سەبیلە و قەننە و باسقەننەو.(یەز.)دووکەڵ.موورووەشین،جوورێکە لە زاخی شینکارەو بۆ زۆر چتان بە کاردەبرێ بەتایبەتی بۆ کرمی برینی ئاژاڵان. چیایەکی تەم و مژو دومانی لەسەربێ یا پێوەبێ-ی پێدەڵێن.ڕەنگێکە لە نێوانی زەرد و سوورو ڕەشی دایە، سەوزێکی تۆخە. نێوی شارۆچکەیەکیە
ژەنگاری
دانیشتووی ژەنگار.جوورە هەنجیرێکی باشە.
ژەنگاسن
گووراسن،تۆفاڵ
ژەنگاوی
زەنگارۆی،زەنگۆگرتی،ژەنگخوواردوو،کانێکە ژەنگی لێدابێ
ژەنگاڵ
دانە،دانەی فەرەنگ.زەنگاڵ،وەکوو کاڵە وایە لە پێ دەکرێ.بەلەک پێچ لە چەرمی و یا لە خوری و چتێکیتر.مووچ پێچ، مووس پێچ
ژەنگاڵی
جوورە هەنجیرێکی باشە، ڕەنگی ئاسمانی ،ئاوی
ژەنگقلیان
خلتەی قەلیان