تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەمەنگۆڵ
گیان لەبەرێکە گێڕبێ و کوڵۆکێکی ساخ نەبێ.
سەنگاتی(ئەردە)
سەنگایی،ئەندازە،بەرابەری.
سەنگاندن
هەڵسەنگاندن،کێشان.
سەنگانن(ئەردە)
سەنگاو(ئەردە)
سەنگایی
قورسایی،بە- تۆلیرەی هەیە.
سەنگباران
بەردەباران،سەنگەسار.
سەنگتراش (هەورا)
بەرتاش،(هەورا)-ی: بەردتراشی.
سەنگدادان
لاسەنگ بوونی چتێکی قوورس ئەولابارە سەنگس داداوە،ئەم دیوارە سەنگی داداوە.
سەنگدان
پاڵدان،پاڵ پێوەدان، بڕواپێ هاتن.
سەنگرانەوە
تۆزێ هەڵوێستکردن،کەمێ ڕاوەستان بۆ بیر کردنەوە،هەڵوێست کردن، هەرگیان لەبەرێکی لەڕۆییشنیدا تاوێکی ڕاوەستێ وبڕوا سا بەهۆی هەر چیەکیەوە بێ پاشەوپاش بگەڕێتەوە-ی: پێدەڵێن سڵەمینەوە.
سەنگزاوەر
بەردی پازار.
سەنگزاوەرە
سەنگول(زا)
چتی ناشیرین، ناحەز،ئێسک قورس.
سەنگچن
بەردچن،کوچکچن.
سەنگڵاخ(ئەردە)
بەردەڵان،کێفسان،(ئەردە) زربان.
سەنگۆ(خۆ،باڵ)
پانێر،پارگووێر،گووێلکێکە لە شیر کرابێتەوە.
سەنگۆل(باد)
سەنگۆ،پارگووێڕی نێری دووساڵا نەیە.
سەنگی مەحەک
جوورەبەردێکی ڕەشە وەکوو هەسانی وایە زێر زێوی پێ تاقی دەکرێتەوە بوباشی وخراپی.
سەنگین
قورس،گران،لەسەرخۆ،ئارام،هێمن، بەڕێز، بەڕوو،سەلار،(باک) ئوودە،داگیراو،داگیریاک،تەپ،سست،تەمبەڵ،لەشگران.