تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زرنگانن
(ئەردە.):زرینگاندنەوە، زڕانن(بۆ پارە و تارە و چتی وا.)
زرنگانەوە
کزربوونەوەی چتی تەڕ.زرینگانەوە. دەنگدانەوەی دەفرێک لە کان دروستکرابێ. زڕانەوەی گووێ. ڕوونبوونەوەی چتی شل بە نیشتنی خڵتەی: ئاوەکە یا ڕۆنەکە زرنگاوەنەوە. درەنگ بەسەرهاتنی شەو؛تا شەو نەزرینگێتەوە خەوی لێناکەوێ.-ی دیزە و گۆزە و ئیتر. مەبەس لە باش سووربوونەوەیەتی
زرنگی
زرینگی. زیرەکی، گڕوفەن، ووریایی. (باک.): چەلەب. قۆچاخی، گورجی،گوریزە
زرنگە
دەنگدانەوەی زێڕ و زێو و مسی زەردە و پارە لەکاتی وێککەوتنیان یا وەچتێکی ڕەق کەوتنیان ، زڕە
زرنگەزرنگ
زرنگەی یەک لەدوای یەکتری.درنگ درنگ
زرنگەی گووێچکە
دەنگی گووێچکە
زرووزەنگیانە
زرینگان
زرینگان
زرینگاندن
زرنگاندن
زرینگاندنەوە
زرنگاندن
زرینگاندنەوە
ساغرکردنەوە
زرینگانەوە
زرینگانەوە
زرنگانەوە، (باک.): زرنگین، -ی گووێ: دەنگ لە گووێچکەوە هاتن.-ی مس:دەنگ لێوە هاتن. –ی دیزە و گۆزە: باش سوور بوونەوەیەتی
زرینگی
زرینگە
زرنگە. نێوی دەنگە، جنگە، پاب، (باک.): پاپ.-ی پارەو پووڵی سپی: دەنگی دراو زڕەی پارە. –لێهاتن: جڕنگین.-ی زنجیری: زڕەی زنجیری. دەنگی مس و زەنگوڵە و ئیتر
زرینگەزرینگ
زمانگرتن
کەوتنە ئاخۆتنی منداڵی ساوایە.بێ شەرم و بێ پەروایانە ئاخۆتن، زبانگرتن
زمانگیران
زبانگیران بە هۆی لاڵییەوە، پسکی
زمانگەزتن
مەبەس لە پەشیمان بوونەوە یە و بەپەرۆش بوون لەبەر لە دەستچوونی چتێکی