تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەنگاڵ
(بڵ.):ئاوێکە لە قەڵشتی کێوان یا لە دەریزی زەویان ڕەوان بێت و کانیش نیە
دەنگخۆش
خۆشاواز، خۆشبێژ، ئاوازە خووان، خۆشکۆ، گۆرانی بێژ، کەسێکە ئاوازەی خۆش بێ. –ی: ئاوازە خووانی، خۆشبێژی، گۆرانی بێژی، خۆشگۆیی، خۆش دەنگ
دەنگدار
بەناوبانگ، دەنگدێر، بە نێوبانگ، چتێکە دەنگی لێوەبێ.-ی:بەنێوبانگی، (باک.): شەپۆلی دەنگان، دەنگدایی، دەنگداری
دەنگدانەوە
دەردەنگ، ڕازە، دەنگڤەدان، شەپۆلدانەوەی دەنگ، زرینگانەوەی دەنگ، بڵاوبوونەوەی دەنگ و باسە بە جۆرێک کە گەلێ کەس گووێی لێ بێ. گەڕانەوەی دەنگ لە ناو چیا و ئەشکەوت و گەرماو و گومپەزاندا
دەنگدایرە
دەنگی دەفە و ساز و سەمتوور
دەنگدەرهاتن
دەنگ دەرچوون بە جوورێکی وا کە ئەم و ئەو بی بیەن
دەنگدەرچوون
بڵاوبوونەوەی دەنگ و باسێکە لە لایەن یەکێک یا دەستەیەکەوە بۆ ناو خەڵک
دەنگزەنگ
دەنگی زەنگی
دەنگچی
دەنگڤەدان
دەنگین
دەنگە
دەنگەدەنگ
واتەوات، ژاوەژاو، گازەگاز، قریشت و هۆڕ، قریشتە، هەراهەرا، هەللا هەللا، جرووکۆمی، چراوچراو، قاوەقاو، دەنگ و دۆر، رمرم، رمێن، دەنگی یەک لەدووای یەکتری
دەنگەوەرە
بۆکەسێک بەکار دەبرێ کە دەنگی یەکێک بە یەکێکی یا بە چەند کەسێکی دوور ڕابگەیەنێ
دەهنگابە
زبانگیران
زبانگەزتن
زرنگاندنەوە
دەنگ لێهێنان لە زەنگوڵە یا گووێچکە